سەرۆکی ئەمریکا "لایل براینارد" وەک سەرۆکی ڕاوێژکاری ئابووری دەستنیشان دەکات
سەرۆکی ئەمریکا "لایل براینارد" وەک سەرۆکی ڕاوێژکاری ئابووری دەستنیشان دەکات
جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لایل برایناردی جێگری سەرۆکی یەدەگی فیدراڵی بۆ سەرۆکایەتی تیمی ڕاوێژکارانیئابووری لە کۆشکی سپی دەستنیشانکرد
کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کردووە، برایناردی تەمەن ٦١ ساڵ کە لە مانگی ئایاری ٢٠ ٢٢ەوە جێگری سەرۆکی یەدەگیفیدراڵی بووە، جێگەی برایان دیس دەگرێتەوە کە چاوەڕوان دەکرا لەگەڵ دەستپێکردنی نیوەی دووەمی خولی سەرۆکایەتی ئەمریکادەستلەکارکێشانەوەکەی.
لە بەیاننامەکەی کۆشکی سپیدا لە زاری بایدنەوە هاتووە، "لایل یەکێکە لە ئابووریناسە گەورەکانی وڵات، خاوەنی ئەزموونێکی نائاساییئابووری نیشتمانی و نێودەوڵەتییە".
بەگوێرەی ماڵپەڕی هەواڵی ئەلعەین، ناوبراو زیادی کرد: ئەو کەسایەتییە متمانەپێکراوە لە دامەزراوە ئابوورییەکانماندا و ئاگادارە لەوەی کەئابووری چۆن کاریگەری لەسەر خەڵک دەبێت.
لە بەیاننامەکەیدا کۆشکی سپی ئاماژەی بەوەشکردووە، بایدن بەنیازە جارێد بێرنشتاین کە ئێستا وەک ڕاوێژکاری ئابووری سەرۆک کۆمارکاردەکات، وەک بەڕێوەبەری ئەنجومەنی ڕاوێژکارانی ئابووری (CEA) کە دەزگایەکی تری ڕاوێژکاری کۆشکی سپییە، دەستنیشان بکات.
بێرنشتاین شوێنی سیسیلیا ڕۆس، بەڕێوەبەری ئێستای ئەنجومەنەکە دەگرێتەوە.