برایەکی دکتۆر کازم فاروق بە سەختی بریندار کرا
برایەکی دکتۆر کازم فاروق بە سەختی بریندار کرا
ئێوارەی ئەمڕۆ برایەکی دکتۆر کازم فاروق ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە چەقۆ هێرشی کرایە سەر و بەسەختی بریندارکراوە
بەپێی زانیارییەکان، بریندارەکە ناوی دکتۆر تاریق فاروقە و تەمەنی ٣٣ ساڵە، لەلایەن چەند کەسێکەوە هێرشی کراوەتە سەر و بە چەقۆبریندارکراوە.
بەپێی زانیارییەکان برینەکەی سەختە و بۆ چارەسەرکردنی گواستراوەتەوە نەخۆشخانەی شاری سلێمانی.
سەرچاوەیەکی ئاگادار راگەیاند، ئەو برایەی دکتۆر کازم پێشتر منداڵێکی لە قوتابخانە لەلایەن چەند منداڵێکەوە لێی دراوە و بەسەختیبریندار بووە بەو هۆیە پۆلیس ژمارەیەک منداڵی دەستگیرکردووە.
دیار نیە کێشەی بریندارکردنی ئەمڕۆی پەیوەندی بەو رووداوەوە هەبووە یان نا.
بەپێی زانیاریەکان منداڵەکەی دکتۆر تارێق بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ماوەیەک تووشی لەهۆشچوون بووە و تەندروستی تێکچووە.