ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

ئەرجەنتین بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما باری نائاسایی دەسەپێنێت، کە بەرزترین ئاستە لە ماوەی ٦٢ ساڵدا

ئەرجەنتین بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما باری نائاسایی دەسەپێنێت، کە بەرزترین ئاستە لە ماوەی ٦٢ ساڵدا
بنار سەلیم بابکر

ئەرجەنتین بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما باری نائاسایی دەسەپێنێت، کە بەرزترین ئاستە لە ماوەی ٦٢ ساڵدا

ئەرجەنتین بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما باری نائاسایی دەسەپێنێت، کە بەرزترین ئاستە لە ماوەی ٦٢ ساڵدا

 

ئەرجەنتین باری نائاسایی و ئامادەکارییەکی ئەوتۆی سەپاند بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بۆ بەرزترین ئاستی لە ساڵی ١٩٦١ەوە،بەو پێیەی پلەی گەرما لە وڵاتەکەدا ٤٠  پلە تێپەڕاند، ئەمەش لە زۆرێک لە ناوچەکانی ئەرجەنتین بێ وێنەیە، بەتایبەتی لە ماوەی نێوانمانگەکانی تشرینی دووەم و مانگی یەکدا کەئەم ماوەیە دەکاتە گەرمترین لەسەر زەوی.

 

ڕۆژنامەی "ئینفۆبای" ئەرجەنتینی ڕایگەیاندووە، خزمەتگوزاری کەشناسی دووپاتی کردەوە کە ئەرجەنتین شەپۆلی هەشتەمی بەرزبوونەوەیپلەکانی گەرما تۆمار دەکات، ئەمەش بەتەواوی لەماوەی نێوان مانگەکانی تشرینی دووەم و شوباتدا بێ وێنەیە، ئاماژەی بەوەشکردووە،ژمارەی ئەو شەپۆلانەی کە ئەرجەنتین پێی ڕاهاتووە دەگاتە 5 شەپۆل پلەی گەرمی بەرز تەنها گەرمی.

 

ئیگناسیۆ لۆپێز پسپۆڕی کەشناسی دەڵێت، "ژمارەی وێستگەکانی کەشوهەوا بەراورد دەکەین، ئەمەش وایکردووە ئەمساڵ یەکەم لەدوایساڵی 1961ەوە بێت لەڕووی ئەم بەرزەی پلەی گەرمای وڵاتەوە، بەو پێیەی گەرمترینە لەمێژوودا چونکە لەماوەی پێشوودا هەشت شەپۆلیگەرما نەبووە". ساڵ."

 

جەختیشی کردەوە کە "بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بۆ چڕیی گازە گەرمخانەییەکان دەگەڕێتەوە لە ئەنجامی چالاکییەکانی مرۆڤ،بەتایبەتی ئەوانەی پەیوەندییان بە سووتاندنی سووتەمەنی بەردینیەوە هەیە".

 

هەروەها وشکەساڵی لە ئەرجەنتین زیانی زیاتری لێکەوتەوە، دوایینیان مردنی هەزاران ماسی بوو کە لە کەناراوەکانی دەریاچەی لاگونا دێلپلاتا، لە پارێزگای سانتافی دەرکەوتن، دوای ئەوەی ئاستی ئاوەکە بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما.

 

ڕۆژنامەی "ئینفوبای" ئەرجەنتینی ئاماژەی بەوەدا کە دەریاچەکە بووەتە تەنها پاشماوەی ئاوی قووڵ کە لەسەر زەوی کۆبووەتەوە، ئەمەشبووەتە هۆی مردنی ماسییەکان، کە هەروەها لە ئەنجامی کەمی ئاستی ئۆکسجین بەهۆی بارودۆخی کەشوهەوای باو لە ناوچەکەدا گیانیانلەدەستداوە .

 

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە ئەرجەنتین کە گەیشتووەتە 43 پلەی سەدی، بووەتە هۆی کەمیئۆکسجین لە ئاوەکەدا، ئەوەش یارمەتیدەر بووە لە مردنی ماسی.

 

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا وێنەی دیکە بڵاوکراونەتەوە کە لە سۆشیال میدیاشدا ڤایرۆس بوون و تێیدا هەندێک دەریاچە دەردەکەون کە بەهۆیکەمی بارانبارینەوە لە سانتافی وشک بوون.

 

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، هەروەها دەریاچەی وەک پاڵمار و کریستاڵ، بەهۆی کەمی بارانەوە بەدەست ئاوی وشکەوە دەناڵێنن.

 

دەریاچەیەک لە شارەوانی سان ڕافایل لە ناوچەی مێندۆزای ئەرجەنتین بەهۆی وشکەساڵی توندەوە بە تەواوی نەما

ئا: بنار سەلیم بابکر


1 ساڵ و 9 مانگ و 20 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 3 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئەرجەنتین بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما باری نائاسایی دەسەپێنێت، کە بەرزترین ئاستە لە ماوەی ٦٢ ساڵدا

ئەرجەنتین بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما باری نائاسایی دەسەپێنێت، کە بەرزترین ئاستە لە ماوەی ٦٢ ساڵدا

ڕووداو 24


به‌‌‌ ڕێنوێنی به‌‌‌شێک له‌‌‌ ڕۆژنامه‌‌‌نووسانی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆ و چالاکڤانانی تێکۆشه‌‌‌ر، بڕیاردرا که‌‌‌ تۆڕی میدیایی ڕوداو٢٤ له‌‌‌مڕۆوه‌‌‌ ٥ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ری ساڵی ٢٧٢٢ ده‌‌‌ست به‌‌‌ بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌واڵ و زانیاری له‌‌‌سه‌‌‌ر ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کان بڵاو بکاته‌‌‌وه‌‌‌ و ببێته‌‌‌ ده‌‌‌نگ و ڕه‌‌‌نگی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان و ڕۆژئاواو  باوکوری کوردستان بێت به‌‌‌بێ جیاوازی فکری و سیاسی.....

ده‌‌‌سته‌‌‌ی دامه‌‌‌زراندنی تۆڕی میدیایی ڕووداو ٢٤

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی شه‌‌‌ندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)