پۆلیسی ئەمریکا ڕایگەیاند. ئەو کەسەی دەستی هەبووە لە ڕووداوی تەقەکردنەکەی زانکۆی میشیگان. گیانی لەدەست دا .
پۆلیسی ئەمریکا ڕایگەیاند. ئەو کەسەی دەستی هەبووە لە ڕووداوی تەقەکردنەکەی زانکۆی میشیگان. گیانی لەدەست دا .
پۆلیسی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، ئەو هێرشبەرەی کە لە تەقەکردنەکەی زانکۆی میشیگان، "بە هۆیەوە چەند کەسێک بونە قوربانی لە دوایتاوانەکەی تەقە لەخۆی دەکات و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیان لە دەست دەدات ".
بەپێی ماڵپەڕی ئەلحورا، پۆلیسی زانکۆی ویلایەتی میشیگان ڕایگەیاندووە، "سێ حاڵەتی گیانلەدەستدانی پشتڕاستکراوەمان هەیە، جگەلەمەش پێنج قوربانیش هەن کە گەیەندراونەتە نەخۆشخانە".
بەپێی وتەی کریس ڕۆسمان، بەڕێوەبەری پۆلیسی کەمپەس بە وەکالەت، تۆمەتبارەکە دوای ماوەیەکی کەم لە کاتژمێر 8ی بەیانی بە کاتیناوخۆ لە باڵەخانەیەکی زانکۆدا تەقەی کردووە پێش ئەوەی بە پێ بچێتە باڵەخانەیەکی دیکە کە دەنگی تەقەی لێ بیستراوە.
ڕوونیشیکردەوە، باری تەندروستی ژمارەیەک لە بریندارەکان ناجێگیرە.
پۆلیس وێنەی تۆمەتبارەکەی بڵاوکردەوە کە پیاوێکی ڕەشپێستی کورتە و چاکەتێکی جینز و پێڵاوی سوور و کڵاوێکی لەسەردایە.
ڕۆزمان وتی: "لە ئێستادا سەدان پۆلیسی ویلایەت و هێزی ئەمنیمان لە ناو کەمپەکەدا هەیە کە لە هەوڵێکی هاوبەشدا کاردەکەن بۆدڵنیابوون لە ئاسایشی زانکۆکە."
پۆلیس بە خێرایی گەیشتە شوێنی ڕووداوەکە و فەرمانی بە خوێندکارەکان و کارمەندەکان کرد خۆیان جیابکەنەوە.
ئیدارەی زانکۆ بۆ ماوەی 48 کاتژمێر سەرجەم چالاکیەکانی ڕاگرت.