نرخی تمه‌ن ڕوو ی له دابه‌زینه و ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌مە، گه‌یشته نزمترین نرخ که له مێژووی ئه‌و جۆره دراوه‌دا تۆمار کرابێت.
نرخی تمه‌ن ڕوو ی له دابه‌زینه و ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌مە، گه‌یشته نزمترین نرخ که له مێژووی ئه‌و جۆره دراوه‌دا تۆمار کرابێت.
به‌گوێره‌ی دواین نرخی دۆلار له بازاڕه‌کانی تاران، هه‌ر 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریکا به چوار ملیۆن و 580 هه‌زار تمه‌ن ده‌فرۆشرێت، له‌وه‌ته‌یتمه‌ن هه‌یه تا ئه‌م ئاسته به‌رانبه‌ر دۆلار بێ به‌ها نه‌بووه.
نرخی تمه‌ن به‌تایبه‌تی له‌وه‌ته‌ی ده‌ستپێکردنی خۆپێشاندانه‌کان له سه‌ره‌تای پایزه‌وه، به‌رده‌وام رووی له دابه‌زین بووه. یه‌ک دۆلار له ده‌ستپێکیخۆپێشاندانه‌کان به 30 هه‌زار تمه‌ن و له سه‌ره‌تای ساڵی رابردووش به 25 هه‌زار تمه‌ن ده‌فرۆشرا. به‌و پێیه تمه‌ن له‌وه‌ته‌ی ده‌ستپێکیخۆپێشاندانه‌کان واته له پێنج مانگی رابردوودا به رێژه‌ی زیاتر له 50%به‌های خۆی له ده‌ست داوه.