بەلجیکا خۆی لە هێرشی چەکداری بۆ سەر پێشبڕکێی شاجوانی ٢٠ ٢٣ دەپارێزێت و پیاوێک دەستگیر دەکات
بەلجیکا خۆی لە هێرشی چەکداری بۆ سەر پێشبڕکێی شاجوانی ٢٠ ٢٣ دەپارێزێت و پیاوێک دەستگیر دەکات
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی سکای نیوز عەرەبی، داواکاری گشتی فیدراڵی بەلجیکا ڕایگەیاندووە، وڵاتەکەی ڕێگری لە "هێرش"ی ئەگەریکردووە، ڕۆژی شەممە لە ناوچەی کەنار دەریای لابان.
ئەم ڕاگەیاندنە دوای دەستگیرکردنێکی چەکداری بوو لە نزیک شانۆیەک کە ئێوارەی شەممە میوانداری پێشبڕکێیەکی هەڵبژاردنی شاجوانیبەلجیکا بۆ ساڵی ٢٠ ٢٣ی دەکرد.
وە ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری وتەبێژی داواکاری گشتی فیدراڵی بەلجیکا، ئێریک ڤان دێر سیگتەوە، ڕایگەیاندووە کە نزیکەی کاتژمێر١٧:٣٠ بە کاتی ناوخۆ، پیاوێکی تەمەن چل ساڵان بە هەڵگرتنی چەکی ئاگرین دەستگیرکراوە. دواتر چەکێکی تری ئاگرین لەناوئۆتۆمبێلەکەیدا دۆزرایەوە.
وتەبێژەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئێمە لەم قۆناغەدا هیچ شتێک لەبارەی پاڵنەرەکانەوە ناڵین، ئەمە بابەتی لێکۆڵینەوە دەبێت، بەڵام"پێدەچێت هێرشێکمان بەدوور گرتبێت". ڕوونیشی کردەوە، ئامادەبوونی سەدان کەس بۆ ئەو شوێنە چاوەڕوان دەکرا.
بەپێی میدیا ناوخۆییەکان، تۆمەتبارەکە ئۆتۆمبێلێکی لە پارێزگای لیمبۆرگ (ڕۆژهەڵات)ەوە لێخوڕیوە، کە تێیدا نیشتەجێیە و یەکێک لەناسیاوەکانی پەیوەندی بە پۆلیسەوە کردووە بۆ ئەوەی ئاگاداری بکاتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی بتوانرێت دەستگیر بکرێت.
دەزگای "بەلگا" ڕایگەیاندووە، یەکەم کەسانی گەیشتن بە شوێنی کۆبوونەوەکە بۆ بەشداریکردن لە چالاکییەکەدا کە بڕیاربوو کاتژمێر٢٠ :٣٠ ئەنجام بدرێت، ڕێگرییان لێکرا بچنە ناو شانۆکە بۆ ئەوەی پۆلیس بتوانێت لە بیناکەدا بگەڕێت.
سەرەڕای ئەوەی ڕوویدا، پێشبڕکێکە وەک بڕیار بوو بەڕێوەچوو، بەڵام خستنەبازاڕی نزیکەی کاتژمێرێک دواکەوت.
ئا: مژدە حسێن محمد