کەش و هەوای پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو ئەمڕۆ یەک شەممە
کەش و هەوای پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ یەک شەممە 12– 02 - 2023
کەش/ ناجێگیریەکى کورت خایەن لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى وهەولێر هەیە, لە کاتەکانى دواىنیوەڕۆ کۆتاى پێ دێت .
کەشى ناوچەکەمان بەگشتى نیمچە هەور دەبێت , ئەگەرى باران بارین بەڕێژەیەکى کەم لە سەر بەشێک لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى وبەشێک لە پارێزگاى کەرکووک دەبێت , هەروەها لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان ئەگەرى کەمێک بەفر هەیە .
پلەکانی گەرما/ کەمێک نزم دەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
خێراى با / لە سەر خۆ دەبێت ( 5 - 15 ) کم/ک .
ئاراستەی با / باکووری خۆرهەڵات .
مەوداى بینین/ لە نێوان (8 – 10) کم دەبێت
پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی دوو شەممە 13 – 02 - 2023
کەش/ ئاسمان بەگشتى نیمچەهەورە.
پلەکانی گەرما / کەمێک بەرز دەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ .
خێراى با / لە سەر خۆ دەبێت ( 5 - 15 ) کم/ک .
ئاراستەی با / باکووری خۆرهەڵات .
مەوداى بینین/ لە نێوان (8 – 10) کم دەبێت
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 12 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 10 پلەى سیلیزى
دهۆک : 12 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 14 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 10 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 11 پلەى سیلیزى
سۆران : 7پلەى سیلیزى
گەرمیان : 16 پلەى سیلیزى
بەشى پێشبینى / 12- 02- 2023