بومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.8 پلە بە پێوەری ڕێختەر لە باکووری ڕۆژئاوای هیندستان ڕوویدا
بومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.8 پلە بە پێوەری ڕێختەر لە باکووری ڕۆژئاوای هیندستان ڕوویدا
ئەمڕۆ شەممە، پەیمانگای توێژینەوەی بوومەلەرزە لە هیندستان ڕایگەیاند، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.8 پلە بە پێوەری ڕێختەر لە ویلایەتیگوجارات لە باکووری ڕۆژئاوای وڵاتەکە ڕوویداوە.
وە کەناڵی "NDTV"ی هیندی ڕایگەیاندووە کە بوومەلەرزەکە لە قووڵایی زیاتر لە پێنج کیلۆمەتر ڕوویداوە، ئاماژەی بەوەشکردووە، تا ئێستاهیچ ڕاپۆرتێک لەبارەی قوربانی یان زیانی ماددی نەبووە.
دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی کارەساتەکانی ویلایەتەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە گوجارات زۆر بەرەوڕووی بوومەلەرزە دەبێتەوە، چونکە لە نێوانساڵانی ١٨١٩ بۆ ٢٠ ٠ ١ چەندین بوومەلەرزەی بەخۆیەوە بینیوە.
بوومەلەرزەکەی ساڵی ٢٠ ٠ ١ دووەم بوومەلەرزەی وێرانکەر بوو لە هیندستان لە ماوەی دوو سەدەی ڕابردووداØ› نزیکەی ١٣ هەزار کەسیکوشت و زیاتر لە ١٦٧ هەزار کەسی دیکەش برینداربوون