مەسرور بارزانی و شنیار ئەنوەر لە ٣١- مانگی سێ لە داگای فیدڕاڵی ئەمریکا روبەری یەکتر دەنەوە
مەسرور بارزانی و شنیار ئەنوەر لە ٣١- مانگی سێ لە داگای فیدڕاڵی ئەمریکا روبەری یەکتر دەنەوە
دوێنێ ±٠ ی شوباتی ²٠ ²³،پارێزەرانی مەسرور بارزانی، بەناوەکانی بنجامین چیو و دەیڤد بەرگر لە کۆمپانیای گرینبێرگ وەڵامیشکاتەکەی شنیار ئەنوەریان دایەوە کە ساڵی رابردوو دژی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان تۆمار کردبوو بەتۆمەتی ناوزراندن و دروستکردنی مەترسی لەسەر ژیانی.
لە داواکەدا پارێزەرەکانی مەسرور بارزانی داوادەکەن دادگای ناوچەی ئەلێکزاندریا کە داواکەی تێدا تۆمار کراوە پارێزبەندی بدات بەمەسرور بارزانی وەک هاوڵاتییەکی عێراقی و سەرۆکی حکومەتێکی خۆجێی کە بەشێکە لە عێراق.
هەروەها پارێزەرەکانی بارزانی باس لەوە دەکەن ئەو بەیاننامەیە مەسرور بارزانی لێی بەرپرس نییە بەڵکو بەرپرسی راگەیاندنینوسینگەکەی لێی بەرپرسە، هەروەها راشیدەگەیەنن کە مەبەستی ئەوان لە وشەی "پەیوەندی" لە بەیاننامەکەدا بە مانای پەیوەندی سێکسینایەت بەڵکو بەمانای ئەوەی کە شنیار ئەنوەر گفتوگۆی هەبووە لەگەڵ رۆژنامەنوسە ئەمریکییەکە دەربارەی موڵکەکانی بارزانی.
هەروەها لە داواکەدا بۆ دادگا تیمی پارێزەرانی مەسرور بارزانی نکوڵی لە بونی موڵکەکانی میامی ناکەن و دان بەوەش دا دەنێن کەمەسرور بارزانی لە ڤێرجینیا موڵکی هەیە بە هاوبەشی لەگەڵ کەسانی تر دا، بەڵام رەتیدەکەنەوە کە دانیشتوی ڤێرجینیا بێت کە داواکەی لێتۆمار کراوە.
هەروەها لە بەشێکی تری داواکەدا پارێزەرانی مەسرور بارزانی بانگەشەی ئەوە دەکەن کە بارزانی خاوەنی پارێزبەندییە وەک بەرپرسێکیعێراقی و کە بەپێی یاساکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سەرۆک و سەرۆک وەزیرانی وڵاتانی بیانی پارێزبەندییان هەیە و ناتوانرێتدادگایی بکرێن.
هەروەها پارێزەرەکانی بارزانی باس لەوە دەکەن کە مەسرور بارزانی ئەو بەیاننامەی بەناوی حکومەتەی هەرێمەوە دەرکردووە نەک خۆی بەشەخسی، حکومەتی هەرێمیش بەشێکە لە عێراق و پارێزبەندی دەیگرێتەوە.
هەروەها پارێزەرانی بارزانی بانگەشەی ئەوە دەکەن کە شنیار ئەنوەر کەسایەتییەکی سیاسی و گشتیی ە وەک کەسایەتیەکی ئۆپۆزسیۆنرەخنە لە مەسرو بارزانی و حزبەکەی و بنەماڵەکەیدەگرێت و بەو هۆیەوە کێشەکە بە ململانێی سیاسی دوو هاوڵاتی عێراقی ناودەبات کەپەیوەندی بەدادگاکانی ئەمریکاوە نییە، بەڵکو دەتونارێت لە کوردستان کێشەکە یەکلایی بکرێتەوە.
بەپێی بەڵگەنامەکان کە رادەستی داگا کراوە، بریارە رۆژی ³± ی ئازاری ²٠ ²³ هەریەک
لەمەسرور بارزانی و شنیار ئەنوەر روبەروی یەکتر ببنەوە لە بەردەم دادوەر.
لە · ی دیسەمبەری ²٠ ²±، رۆژنامەی ئەمێریکان پرۆسپێکت راپۆرتێکی بڵاوکردەوە و چەند بەڵگەیەکی هاوپێچکردبوو کە ناو واژوویمەسرور بارزانی و موکسی بارزانی لەسەر بەڵگەکانی خاوەندارێتی موڵکێک بوو بە بەهای ±¸ ملیۆن دۆلار، دوو رۆژدواتر نوسینگەیسەرۆکی حکومەت لە بەیانێکیدا راپۆرتەکەی بە بێ بنەما لەقەڵم دا و رایگەیاند کە بەڵگەکان ساختەن، هەروەها باسی لەوە کردبوو کە ئەورۆژنامەنوسەی ئەو راپۆرتەی ئامادەکردووە "پەیوەندی" لەگەڵ هاوسەری پەرلەمانتارێکی کوردی پێشوی عێراق هەیە.