بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە زیاتر لە 100 گەشتی ئاسمانی لە ژاپۆن هەڵوەشایەوە
بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە زیاتر لە 100 گەشتی ئاسمانی لە ژاپۆن هەڵوەشایەوە
بەهۆی بەفربارینی زۆرەوە، هێڵە ئاسمانییەکانی ژاپۆن زیاتر لە 100 گەشتی ناوخۆیان هەڵوەشاندەوە کە بڕیاربوو ئەمڕۆ ئەنجامبدرێت.
وە پەخشی ژاپۆنی "بڵاویکردەوە NHK" ئەمڕۆ هەینی کە بە گشتی 118 گەشت لە تۆکیۆی پایتەخت و ناوچەی کانتۆ-کۆشینهەڵوەشاونەتەوە، تا کاتژمێر یەک پاشنیوەڕۆ، بە کاتی ناوخۆیی وڵاتەکە.
لە چوارچێوەیەکی پەیوەندیداردا، کۆمپانیای هێڵی ئاسنی ڕۆژهەڵاتی ژاپۆن ڕایگەیاند کە بەنیازە خزمەتگوزارییەکانی لەسەر هێڵیشەمەندەفەری خێرا "یاماگاتا شینکانسن" لە نێوان وێستگەکانی "فوکوشیما" و "شینجو" ڕابگرێت، لە ئێوارەی هەینیەوە.
بەرپرسانی کەشناسی لە ژاپۆن داوایان لە هاووڵاتیان کرد وریا بن لە پێشبینیکردنی بەفرێکی زۆر ئەمڕۆ و هەینی لە تۆکیۆ و بەشێک لەناوچەکانی دەوروبەری، هۆشداریش دەدەن لە ئەگەری پەکخستنی هاتوچۆ لەسەر ڕێگاوبان و گواستنەوەی گشتی.
ئا:مژدە حسێن محمد