شاره‌زایەکی که‌شوهه‌وا بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە و چەند کاتژمێرێکی ڕۆژی دووشەممە بەشێکی ناوچەکانی هه‌رێمی کوردستان بکەونەژێر کەشێکی ناسەقامگیری بەفر و بارانەوه بەشێوەی ناوەبەناو."
شاره‌زایەکی که‌شوهه‌وا بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە و چەند کاتژمێرێکی ڕۆژی دووشەممە بەشێکی ناوچەکانی هه‌رێمی کوردستان بکەونەژێر کەشێکی ناسەقامگیری بەفر و بارانەوه بەشێوەی ناوەبەناو."
محه‌مه‌د که‌لاری، شاره‌زای که‌شوهه‌وا رایگه‌یاند:
"پێشبینی ده‌کرێت بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە و چەند کاتژمێرێکی ڕۆژی دووشەممە بەشێکی ناوچەکانی هه‌رێمی کوردستان بکەونە ژێرکەشێکی ناسەقامگیری بەفر و بارانەوه بەشێوەی ناوبەناو."
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه، بەهۆی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیەکی لاوازی دەریایی ناوەڕاست و دەریایی خەزەری ئێران پێشبینی دەکەین، لەبەرەبەیانی زوودا شەپۆلێکی بارانبارینی لاواز بەشێکی ناوچەکانمان بگرێتەوه و بەتایبەتیش شارەکانی هەولێر و دهۆک وئیدارەی ڕاپەڕین وسۆران، ئەگەری بارانبارین هەیە، شارەکانی تری وەک کەرکووک و گەرمیان و هەڵەبجه و سلێمانی ئەگەری دڵۆپە بارانی کەم هەیە بەشێوەیپچڕپچڕ.
ئه‌و که‌شناسه باسی له‌وه‌ش کردووه، که ئێوارە و شەوی یەکشەممەوه بەهۆی نزمی پلەکانی گەرماوه ئەگەری بەفربارین هەیە، له ئه‌و ناوچانەی680 مەتر بۆ 700 مەتر لەسەر ئاستی ڕووی دەریا به‌رزن، واتە بەشێکی سەنتەری شارەکانیش ده‌گریته‌وه بەتایەیبەت له باشووریخۆرهەڵات و باکووری خۆرهەڵات، ئەگەری بەفربارینی هەیە بەشێوەی کەم و ڕێژەی بەفرەکەش لەنێوان 1 بۆ 4سم دەبێت و ڕێژەیبارانبارینیش لەنێوان 1.5 ملم بۆ 3 ملم دەبێت.