ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

سەرۆک کۆماری عێراق ئەنجوومەنی فیدراڵی دروستدەکرێت و دادگەی فیدراڵییش دەستکاری دەکرێت

سەرۆک کۆماری عێراق  ئەنجوومەنی فیدراڵی دروستدەکرێت و دادگەی فیدراڵییش دەستکاری دەکرێت
Rudaw24

سەرۆک کۆماری عێراق ئەنجوومەنی فیدراڵی دروستدەکرێت و دادگەی فیدراڵییش دەستکاری دەکرێت

سەرۆک کۆماری عێراق  ئەنجوومەنی فیدراڵی دروستدەکرێت و دادگەی فیدراڵییش دەستکاری دەکرێت

 

سەرۆک کۆماری عێراق لەگەڵ پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و نوێنەری حکومەتیهەرێمی کوردستان لە بەغدا کۆبوونەوە.

 

پەرلەمانتارێکی بەشداری کۆبوونەوەکەش دەڵێت، "سەرۆک کۆمار پێی راگەیاندن کە ئەنجوومەنی فیدراڵی دروستدەکرێت و دادگەیفیدراڵییش دەستکاری دەکرێت."

ئەمڕۆ هەینی، شوان محەممەد، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق بە روداوی راگەیاندوە، "چەندینبابەتمان لەگەڵ د. عەبدوللەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق باسکرد، لەوانە رەوشی عێراق بەگشتی و حکومەتی عێراق کە کورد لەچوارچێوەی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت بەشێکە لێی."

ئەوەشى خستۆتەڕو، لە کۆبوونەوەکەدا باسیان لە بڕیارەکانی دادگەی باڵای عێراق "دژ بە هەرێمی کوردستان" کراوە و "سەرۆککۆمارگوتوویەتی هەوڵەکان چڕبوونەتەوە بۆئەوەی دادگەی باڵای فیدراڵی پێکبهێندرێتەوە، چونکە ئێمە دەزانین کاتی خۆی زۆرینەی لایەنەکوردستانییەکان بەو پێکهاتە و فۆرمە دەنگیان بۆ نەداوە."

وتیشی: "باسی پێکهێنانی ئەنجوومەنی فیدراڵی کرا کە ئێستا هەوڵ هەیە بەپێی ماددەی 65ی دەستووری عێراق و پێکهێنانەوەی دادگەیباڵای فیدراڵی بەپێی ماددەی 92ی دەستوور."

ئاماژەى بەوەشکردوە، هەروەها باسیان لە ماددەی 140ی دەستوور، دەرکردنی یاسای نەوت و گاز و چەندین دۆسیەی وەکوبەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و تێڕوانینی حکومەتی عێراق بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان کردووە.

بە وتەی شوان محەممەد، سەرۆککۆماری عێراق گوتوویەتی، "ئێستا لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و نێوخۆیش تێڕوانینی پۆزەتیف لەبارەیحکومەتی عێراقەوە هەیە و لە چەندین بواردا دەیەوێت هەنگاو بنێت، لەوانەش بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی."

باسى لەوەشکردوە، "بەشێک لە پەرلەمانتارەکانی فراکسیۆنەکەی لەگەڵ سەرۆککۆماری عێراق باسی پێشێلکارییە زەقەکانی دەستووریعێراقیان کردووە و داوای لێکردووە وەکو پارێزەری دەستوور هەوڵەکانی چڕبکاتەوە."

بەپێی راگەیێندراوی فەرمیی فراکسیۆنەکە لەبارەی ئەو کۆبوونەوەیەوە، کە وای نیشانداوە لەسەر داوای سەرۆک کۆمار بووە، باسی ئەوپرۆژەیاسا گرنگانەیان کردووە کە پەیوەندیی بە ژیانی خەڵکەوە هەیە.


1 ساڵ و 9 مانگ و 12 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 30 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سەرۆک کۆماری عێراق ئەنجوومەنی فیدراڵی دروستدەکرێت و دادگەی فیدراڵییش دەستکاری دەکرێت

سەرۆک کۆماری عێراق ئەنجوومەنی فیدراڵی دروستدەکرێت و دادگەی فیدراڵییش دەستکاری دەکرێت

ڕووداو 24


به‌‌‌ ڕێنوێنی به‌‌‌شێک له‌‌‌ ڕۆژنامه‌‌‌نووسانی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆ و چالاکڤانانی تێکۆشه‌‌‌ر، بڕیاردرا که‌‌‌ تۆڕی میدیایی ڕوداو٢٤ له‌‌‌مڕۆوه‌‌‌ ٥ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ری ساڵی ٢٧٢٢ ده‌‌‌ست به‌‌‌ بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌واڵ و زانیاری له‌‌‌سه‌‌‌ر ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کان بڵاو بکاته‌‌‌وه‌‌‌ و ببێته‌‌‌ ده‌‌‌نگ و ڕه‌‌‌نگی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان و ڕۆژئاواو  باوکوری کوردستان بێت به‌‌‌بێ جیاوازی فکری و سیاسی.....

ده‌‌‌سته‌‌‌ی دامه‌‌‌زراندنی تۆڕی میدیایی ڕووداو ٢٤

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی شه‌‌‌ندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)