وێنەی مانگی دەستکرد کە جوڵەی زەوی لە تورکیا دوای بوومەلەرزەکەی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست نیشان دەدات
وێنەی مانگی دەستکرد کە جوڵەی زەوی لە تورکیا دوای بوومەلەرزەکەی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست نیشان دەدات
سکای نیوز عەرەبی وێنەی مانگی دەستکردی پیشاندا کە توێژەرێکی پسپۆڕ لە کاروباری کارەساتەکان بڵاویکردۆتەوە، چۆن ئەو بوومەلەرزەوێرانکەرەی لە تورکیا ڕوویدا و کاریگەرییەکانی بۆ سوریا درێژبووەوە، بووە هۆی گۆڕینی شێوەی زەوی لە تورکیا.
بەگوێرەی سکای نیوز، توێژەر ئەندرێس شیڤا، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر، چەند وێنەیەکی مانگی دەستکردی بڵاوکردووەتەوە کەناوچەکانی تورکیا پێش بوومەلەرزەکە و دوای بوومەلەرزەکە پیشان دەدات، بۆ ئەوەی ئەو جیاوازییە دەربخات کە کارەساتی سروشتی لەوێدروستی کردووە.
ئەو توێژەرە ئەڵمانییە پشتی بە وێنە مانگی دەستکرد کە لەلایەن کۆمپانیای بۆشایی ئاسمانی "ماکسار" و کۆمپانیای زەبەلاحی بزوێنەریگەڕان "گوگڵ" کۆکرایەوە بۆ ڕوونکردنەوەی بیرۆکەکە.
ناوبراو لە لێدوانێکدا لەسەر دوو وێنەی ناوچەی نۆرداغی لە ویلایەتی غازی عەنتاب، کە یەکێکە لە ناوچە زیانلێکەوتووەکانی باشووریتورکیا، نووسیویەتی کە درزێکی ڕوون لە زەویدا نیشان دەدەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، کشانی ٣ بۆ ٤ مەتر بە شێوەیەکی ئاسۆیی هەیە، لە بەراوردێکی دیکەی ئەو وێنانەی کە لە ناوچەی نۆرداغیش گیراوە،لادانەکە بەلای ڕاستەوە دەرکەوتووە، هەروەها داوای لە توێژەرەکە کردووە سەیری سایلۆ داڕماوەکانی ئەم دیو بکات، وەک چۆن وا دیار بووداروپەردووەکانیان لە تەنیشتیان داڕماون.
ئەو توێژەرە ئەڵمانیە، بارودۆخی ڕێگایەکی خێرا لە هەمان ناوچە، پێش و دوای بوومەلەرزەکە بەراورد دەکات، بۆ ئەوەی بڵێت لێوارێک هەبووەکە لەوێ ڕوویداوە.
پێشتر شارەزایان ڕایانگەیاندبوو، ئەو بوومەلەرزەیەی تورکیای گرتەوە، لە بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممەدا، گۆڕانکارییەکی گەورەی لە پلاکیتەکتۆنیکیدا دروستکرد، کە تورکیا لەسەری هەڵکەوتووە، بەو پێیەی وڵاتەکەی بە ٣ مەتر پاڵ بە ڕۆژئاواوە ناوە.
ئەوان پێیان وایە کە بڕی جوڵەی پلێتەکان کە بە مەتر دەخەمڵێندرێت، ڕەنگە تەواو گونجاو بێت بە لەبەرچاوگرتنی بەهێزی بوومەلەرزەکە و ئەوزیانانەی کە لێی کەوتووە.
درزێک لە درزەکەی نێوان پلێتی ئەنادۆڵ و پلاکی عەرەبیدا ڕوویداوە، ئەمەش دوای ئەو بوومەلەرزە وێرانکەرەی کە بە گوتەی ئەوان گوڕی ٧.٨پلەی ڕیختەر بووە.