سەرۆک کۆماری تورکیا، نوێترین ئاماری قوربانیانی بومهلهرزهکهی ڕایگەیاند، ئاماژەی بەوەدا کە تا ئێستا لە بومەلەرزەکەی تورکیادا،هەشت هەزارو 574 کەس گیانیان لەدەستداوە
سەرۆک کۆماری تورکیا، نوێترین ئاماری قوربانیانی بومهلهرزهکهی ڕایگەیاند، ئاماژەی بەوەدا کە تا ئێستا لە بومەلەرزەکەی تورکیادا،هەشت هەزارو 574 کەس گیانیان لەدەستداوە
ئەمڕۆ چوارشەممە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەردانی ناوچەی مەڕەشی کردو ئاماری نوێی بومەلەرزەکەی ئەو وڵاتەی راگەیاند.
بەپێی قسەی ئەردۆغان تاوەکو ئێستا لە بومەلەرزەکەی تورکیادا هەشت هەزارو 574 کەس گیانیان لەدەستداوەو 49 هەزارو 133 کەسبرینداربون و شەش هەزارو 444 خانو و باڵەخانەش روخاون.
ئەوەشى خستۆتەڕو، هەمو سەرچاوەکانمان خستۆتەگەڕ بۆ روبەڕوبونەوەی شوێنەوارەکانی بومەلەرزەکە، دەوڵەت بەوپەڕی تواناوە لەگەڵشارەوانییەکان و بەتایبەت ئاژانسی کارەساتی لەناکاو و فریاگوزاری کار دەکات بۆ روبەڕوبونەوەی کاریگەرییەکان بومەلەرزەکە.
جەختیشی کردەوە "با هاوڵاتیانمان دڵنیابن کە رێگەنادەین لە دەرەوەو لەسەر شەقامەکان بمێننەوە."
وتیشی: "زیانلێکەوتوانی بومەلەرزەکە ئەوانەی دەیانەوێت دەتوانن بۆ مانەوە بچنە ئەو هۆتێلانەی کە گرێبەستیان لەگەڵ کراوە لە پارێزگاکانیئەنتالیاو مێرسین و شاری ئالانیا."
ئاماژەى بەوەشکردوە، کە پڕۆسەی دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبون لەو 10 پارێزگایەی کە بومەلەرزە زیانی پێگەیاندون، جێبەجێ دەکەن.
وتیشی، هەر خێزانێکی زیانلێکەوتو 10 هەزار لیرەی تورکی دەدرێتێ کە دەکاتە نزیکەی 530 دۆلاری ئەمریکی.