کەشناسی، کاریگەری شەپۆلی بەفر و بارانبارین لەسەر هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.
کەشناسی، کاریگەری شەپۆلی بەفر و بارانبارین لەسەر هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.
بەشی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتی هەور دەبێت لەگەڵ نمە باران لە زۆربەیناوچەکانی هەرێم و هەندێک جار ئاستى بارانبارین دەگۆڕێت بۆ بارانى مامناوەند، هەروها بەفربارین لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان،ئەگەرى بەفربارین لە سەنتەرى شارى سلێمانى و دهۆک بەشێوەى تێکەڵەى بەفرو باران دەبێت لە کاتەکانی شەودا.
کەشناسی پێشبینی دەکات، سبەی پێنجشەممە ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور بۆ هەورى تەواو دەبێت، لەگەڵ نمە باران لە هەندێک ناوچەىجیا جیا و بارینى بەفر لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی
سیلیزی:هەولێر: 9 پلەى سیلیزى:
سلێمانی: 6 پلەى سیلیزى
دهۆک : 6 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 11 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 5 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 5 پلەى سیلیزى
سۆران: 4 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 12 پلەى سیلیزى