ئاسایشی گەرمیان رایگەیاند، چەکدارێکی داعش کەکاری شوانکاری دەکرد بەناوێکی ساختەوە لەسنوری گەرمیان دەستگیرکرد
ئاسایشی گەرمیان رایگەیاند، چەکدارێکی داعش کەکاری شوانکاری دەکرد بەناوێکی ساختەوە لەسنوری گەرمیان دەستگیرکرد.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان رایگەیاند، دوای هەڵمەت و گەڕانی بەردەوامی تیمەکانمان بۆبنڕکردنی تیرۆر ولەناوبردنی مۆڵگەکانیان،لەچەند ڕۆژی ڕابردوو هێزەکانمان زانیاری وردیان کۆکردەوە لەسەرهەبوونی چەکدارێکی داعش لەسنورەکە کە کاری شوانکاری بووەبەناوێکی ساختەوە و دەستبەجێ هێزەکانمان لەسەرفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە ئاسایش دەستگیریان کرد کە تۆمەتبار بەناوی (س.Ø·.ع) تەمەن ١٩٩١.
ئاسایشی گەرمیان ئاشکراشیکرد، ئەو چەکدارە پێشینەی چەکداری داعشی هەبوو لەساڵی ٢٠ ١٥ لە حەویجە وە دوای لێکۆڵێنەوە لەگەڵیدادەرکەوتووە چەکداری داعش بووە.
دەشڵێت، لەماوەی ڕابردوو بەهەمانشێوە برایەکی تۆمەتبار چەکداری داعش بووە و لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیرکراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەئێستادا بەپێی ماددەی دووی تیرۆر لەسەربڕیاری دادوەر لەبەشی لێکۆڵینەوەی بەڕێوەبەرایەتیمان لێکۆڵینەوەی لەگەڵدابەردەوامە.