كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر، پێشوازی له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی پارتی و یه‌كێتی ده‌كات
كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر، پێشوازی له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی پارتی و یه‌كێتی ده‌كات.
ئه‌مڕۆ هه‌ردوو شاندی سیاسی پارتی و یه‌كێتی به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانیان، له سلێمانی كۆبوونه‌وه.
كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر له تویته‌ر رایگه‌یاند، پێشوازی له‌م هه‌وڵه‌ی هاوپه‌یمانانمان له هه‌رێمی كوردستان بۆ چاره‌سه‌كردنیكێشه ناوخۆییه‌كان ده‌كه‌ین، كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستاندایه.
هه‌روه‌ها كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر ئەوەشی ڕاگەیاندوە، پارتی و یه‌كێتی به‌یه‌كه‌وه ده‌توانن كوردستانێكی ئارامتر و باشتر بونیاتبنێن.
دواجار له تویته‌كه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێردا هاتووه: ماڵێكی یه‌كگرتوو، هه‌میشه سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت