پەرلەمانی عێراق لە بارەی كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی ئینته‌رنێت و به‌رزكردنه‌وه‌ی كواڵێتییه‌كه‌یه‌تی. کەمکردنەوەی نرخی ئینتەرنێت کۆدەبێتەوە
پەرلەمانی عێراق لە بارەی كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی ئینته‌رنێت و به‌رزكردنه‌وه‌ی كواڵێتییه‌كه‌یه‌تی. کەمکردنەوەی نرخی ئینتەرنێت کۆدەبێتەوە
ئه‌مڕۆ كاتژمێر 13:یەکی نیوه‌ڕۆ په‌رله‌مانی عێراق كۆده‌بێته‌وه و به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌رنامه‌ی كاره‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه، شه‌ش بابه‌ت و برگه‌ی جیاواز له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێده‌كرێن و یه‌كێك له‌و بابه‌تانه كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی ئینته‌رنێت و به‌رزكردنه‌وه‌ی كواڵێتییه‌كه‌یه‌تی.
له‌وباره‌وه، ئیبراهیم میرانی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی په‌رله‌مانی عێراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، بە نیازنتاوتوێی کەمکردنەوەی نرخی یەکەکانی ئینتەرنێت و دەستەبەرکردنی خێرایی و کوالیتی بکەن کە هاوتەریبن لەگەڵ خواستی هاووڵاتیان.
رۆژی سێشه‌ممه محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له كۆنفڕانسێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد، بریاریانداوه باجی سه‌ركارته‌كانی مۆبایل هه‌ڵبگرێت.
سوودانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و باجه‌ی سه‌ر كارته‌كانی مۆبایل بووه‌ته هۆی بارگرانی ئابووری بۆ هاووڵاتیان بۆیه بڕیاری هه‌ڵگرتنماندا.