ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی هەرێمی کوردستان دەکرێن کە گوایە بوەتە دەروازەیەک بۆ بردنەدەرەوەی دۆلار، تۆمەتی ناڕاست و بێ بنەمان.
ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی هەرێمی کوردستان دەکرێن کە گوایە بوەتە دەروازەیەک بۆ بردنەدەرەوەی دۆلار، تۆمەتی ناڕاست و بێ بنەمان.
ساماڵ عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەری بەغداد ئەلیۆم، ڕایگەیاند، ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەیهەرێمی کوردستان دەکرێن کە گوایە بوەتە دەروازەیەک بۆ بردنەدەرەوەی دۆلار، تۆمەتی ناڕاست و بێ بنەمان.
راشیگەیاند، لەئێستادا چەندین رێکاری توند لەلایەن دەروازە سنورییەکانی هەرێمەوە گیراونەتەبەر، بەمەبەستی رێگریکردن لە بردنەدەرەوەیدۆلار و دراوەکانی دیکە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەر کەسێک بە بردنە دەرەوەی دراوی بیانی تۆمەتبار بکرێت، ئەوان بەگوێرەی رێنماییەکانی حکومەتی عێراق وحکومەتی هەرێم مامەڵەی لەگەڵدا دەکەن