موقتەدا سه‌در سەبارەت بە سوتاندنى قورئانى پیرۆز لە سوید هاتەدەنگ
موقتەدا سه‌در سەبارەت بە سوتاندنى قورئانى پیرۆز لە سوید هاتەدەنگ
رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له تویتێکدا ماوه‌ی 24 کاتژمێر
مۆڵه‌ت ده‌داته حکومه‌تی سوید بۆ ئه‌وه‌ی "سووتێنه‌رانی قورئان" سزا بدات، ئه‌گه‌ر نا هه‌ڵوێستیان ده‌بێت. ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو،"سووتاندنی قورئان به‌هیچ شێوه‌ک ئازادی نییه".
ئێواره‌ی رۆژی یه‌کشه‌ممه ، موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له تویتێکدا سه‌رکۆنه‌ی سووتاندنی کۆپییه‌کی قورئانی له‌لایه‌ن راسموسپالودان، سیاسەتمەداری راستڕەوی توندڕەوی سوید کرد.
ئەوەشى نوسیوە، "حکومه‌تی سوید به‌رده‌وامه له به‌رگریکردن له سووتێره‌نانی قورئان، که ئه‌مه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ئازادی نییه و هه‌ڵوێستمانده‌بێت".
سه‌در له تویته‌که‌یدا له چه‌ند خاڵێکدا له‌باره‌ی سووتاندنی کۆپییه‌کی قورئان له سوید ژماره‌یه‌ک رێنمایی و داواکاری ئاراسته‌ی گه‌لی عێراق ووتاربێژانی رۆژی هه‌ینیی داهاتوو کردووه. له خاڵی یه‌که‌مدا، سه‌در داوا له وتاربێژانی رۆژی هه‌یینی داهاتوو ده‌کات به تووندترین شێوه‌سه‌رکۆنه‌ی سووتاندنی کۆپییه‌که‌ی قورئان له سوید بکه‌ن.
هه‌ر له تویته‌که‌یدا رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در داوا له سه‌رمایه‌دارانی عێراق ده‌کات "به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان" له سه‌نته‌ریهه‌موو پارێزگاکانی عێراق مۆنۆمێنتی قورئان دروستبکه‌ن.
له خاڵی سێیه‌می تویته‌که‌یدا، سه‌در داوا ده‌کات ملیۆنان واژووی سه‌رکۆنه‌کردن کۆبکرێنه‌وه و له رێگه‌ی شاندێکی باڵاوه بۆ باڵیۆزخانه‌یسوید له به‌غدا بنێردێن.
سه‌در له تویته‌که‌یدا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، که هیوا خوازه داواکارییه‌کانی له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا "دوور له تووندوتیژی" جێبه‌جێبکرێن.
له کۆتایی تویته‌که‌یدا، سه‌در ده‌ڵێت، "به‌ڵام ئه‌گه‌ر حکومه‌تی سوید له‌ماوه‌ی 24 کاتژمێری داهاتوودا سووتێنه‌رانی قورئانی سزادا، پێویستبه جێبه‌جێکردنی ئه‌و خاڵانه ناکات که ئاماژه‌یان پێدراوه".
رۆژی شه‌ممه (21ـی کانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، راسموس پالودان، سیاسەتمەداری راستڕەوی توندڕەو لەبەردەم باڵیۆزخانەی تورکیالە پایتەختی سوید، ئاگری لە کۆپییەکی (قورئان) کتێبی پیرۆزی موسڵمانان بەردا.
لەبەرانبەر سووتاندنی قورئان لەنزیک باڵیۆزخانەی تورکیا لە پایتەختی سوید، ئەنقەرە هەڵویستی خۆی راگەیاند و، سەردانەکەی وەزیریبەرگری سویدی بۆ وڵاتەکەی هەڵوەشاندەوە و باڵیۆزی ستۆکهۆڵمی بانگهێشت کرد.
ئۆلف کریستێرسۆن، سەرۆک وەزیرانی سوید لەلای خۆیەوە لە تویتێکدا رایگەیاند، ئازادی رادەربڕین بەشێکی بنەڕەتی دیموکراسییە، بەڵامئەوەی یاساییە مەرج نییە گونجاو بێت، سووتاندنی ئەو کتێبانەی کە بۆ زۆر کەس پیرۆزن، بێڕێزییەکی گەورەیە.
گوتیشی: دەمەوێت هاوخەمی خۆم بۆ هەموو ئەو موسڵمانانە دەرببڕم کە توڕەن بەو شتەی لە ستۆکهۆڵم روویداوە.
زۆرێک لە وڵاتانی موسڵمان هەڵوێستیان لە بەرانبەر ئەو کارەدا وەرگرتووە، لەوانە، مەغریب کە سەرسامی خۆیان راگەیاند لەوەی چۆنلەلایەن دەسەڵاتداران رێگەیان پێدراوە و "لەبەردەم هێزە ئەمنییەکانی سوید" کارێکی لەوجۆرە ئەنجامدراوە.
هەروەها ئەندۆنیزیا و عەرەبستانی سعوودیە و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی ئیدانەیان ئەو کردەوەیەیان کرد، هەروەک ئەنجوومەنی هاوکارییکەنداو و رێکخراوی هاوکاری ئیسلامیش ئیدانەیان کرد.