شێوازێکی مەترسیداری سپێکردنەوەی پارە لەڕێگەی بانکە ئەهلیەکانی عێراقەوە ئەنجامدراوە لەماوەی ٦ ساڵدا ٧٨ ملیار دۆلار لە ٤٨بانکەوە نێردراوە دەرەوە
ڕاگەیەندراوی پەرلەمانتاران سۆران عومەر و عەلی حەمە ساڵح
شێوازێکی مەترسیداری سپێکردنەوەی پارە لەڕێگەی بانکە ئەهلیەکانی عێراقەوە ئەنجامدراوە لەماوەی ٦ ساڵدا ٧٨ ملیار دۆلار لە ٤٨بانکەوە نێردراوە دەرەوە
لەماوەی ٦ ساڵدا ٧٨ ملیار دۆلار براوەتە دەرەوەی عێراق
شێوازێکی مەترسیداری سپێکردنەوەی پارە لەڕێگەی بانکە ئەهلیەکانی عێراقەوە ئەنجامدراوە لەماوەی ٦ ساڵدا ٧٨ ملیار دۆلار لە ٤٨بانکەوە نێردراوە دەرەوە
بەبێ ئەوەی ناوی ئەو کەسانە تۆمارکرابێت کە پارەکەیان نادرۆتە دەرەوەی عێراق، چوار لەو بانکانە لەهەرێمی کوردستانن.
لەساڵی ( ٢٠ ٠ ٩ ، ٢٠ ١٠ ، ٢٠ ١١، ٢٠ ١٢، ٢٠ ١٣، ٢٠ ١٤) نزیکەی ١٢٨ هەزارو ١٦٥ حەواڵە بۆ دەرەوەی عێراق ئەنجامدراوە، کە بڕیپارەکە (٢٠ ٩ ملیارو ٩٩٩ ملیۆن دۆلار بووە، لە کۆی ئەم حەواڵەو مەبلەغە ١٩ هەزارو ٩٣ حەواڵەی کەس نازانێ کێ ناردویەتیە دەرەوەیعێراق، بڕی ئەو پارانەش ٧٨ ملیارو ٥٨٣ ملیۆن دۆلارە!
ئەو ٧٨ ملیار دۆلارەش کە قەیدەکانی ناوی کەسی لەسەر نەبووەو حەواڵە کراوە لەڕێگەی ٤٨ بانکەوە براوەتە دەرەوەی وڵات!
بەشێک لەو بانکانە لقیان لەهەرێمی کوردستان هەیە، لەو ٧٨ ملیار دۆلارە ١٠ ملیارو٧٨١ ملیۆن دۆلاری لەڕێگەی چوار بانکی هەرێمەوەحەواڵە کراوە! کە بریتین لە:
مصرف اربیل ٣ ملیارو ٦١٩ ملیۆن دۆلار.
مصرف الشمال ٣ ملیارو ٩١٦ ملیۆن دۆلار.
مصرف کوردستان ١ ملیارو ٩٦١ ملیۆن دۆلار.
مصرف جیهان ١ ملیارو ٢٨٣ ملیۆن دۆلار.
بەکۆی گشتی ١٠ ملیارو ٧٨١ ملیۆن دۆلار لەم چوار بانکەوە ڕۆشتۆتە دەرەوەی عێراق بەبێ ئەوەی ناوی ئەو کەسانە بونی هەبێت کە ئەوپارەی ناردووە!
سوران عمر
عل٠Š حمه صالح