سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیامێکی بەپەلە ئاراستەی هاندەرانی عێراق دەکات،
سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیامێکی بەپەلە ئاراستەی هاندەرانی عێراق دەکات، دوای ئەو رووداوانەی ئەمڕۆ لە بەسرە بۆ ئامادەبوون لە یارییکۆتایی جامی کەنداودا روویاندا
محەمەد شیاع سودانى، سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئامادەبوون لە یارییەکەدا گەیشتووەتە بەسرە و لە راگەیێنراوێکی فەرمیدا دەڵێت، " خەڵکی خۆشەویستمان لە بەسرەی سەربەرز و هەموو شارەکانی دیکەی عێراق، بەهۆی بەخشندەیی و باشی و ئارامیی ئێوەوە وێنەیراستەقینەی درەوشاوە و رووسپیکەرەوەی باوانی عێراقتان پێشانداوە."
سوودانی دەڵێت " بەدرێژایی رۆژانی رابردوو ئێوە نوێنەرایەتی وڵاتە خۆشەویستەکەمانتان کرد، باشترین نوێنەرایەتی و بەشێوەیەک کەشایستەی مێژووەکەی و ئەو پێگەیەیە کە لە نێو وڵاتاندا هەیەتی."
سەرۆکوەزیرانی عێراق هاندەران هاندەدات بۆ ئەوەی بەباشترین شێوە یاریی کۆتایی جامی کەنداو بەڕێوەببەن و نووسیوویەتی " خەڵکیخۆشەویستمان، ئەمڕۆش چاوەڕێی هەمان سووربوونتان لێدەکەین، لەگەڵ ئەو رۆحە نیشتمانییە گەورەیە و پشتگیریکردنی هەموو برایانتان لەهێزە ئاسایشپارێزە بەرپرسەکان لەپێناو پێشاندانی کۆتایی جامی کەنداوی 25 لە بەسرە بەباشترین شێوە."
یاریی کۆتایی جامی کەنداو بڕیارە ئەمڕۆ کاژێر 19:00 لەنێوان هەردوو هەڵبژاردەی عێراق و عومان بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی پاڵەپەستۆویزۆری هاندەرانەوە کەسێک گیانیلەدەستداوە و 60 کەسی دیکەش برینداربوون، بۆیەش هێشتا بەتەواوی دیارنییە یارییەکە دەکرێت یان نا.