شۆفێرانی چەند هێڵێکی گواستنەوەی پاس لە سلێمانی بەهۆی گۆڕانی هێڵەکانیانەوە گردبوونەوە و دەڵێن کارناکەن تاوەکو گرفتەکەیانچارەسەر نەکرێت
شۆفێرانی چەند هێڵێکی گواستنەوەی پاس لە سلێمانی بەهۆی گۆڕانی هێڵەکانیانەوە گردبوونەوە و دەڵێن کارناکەن تاوەکو گرفتەکەیانچارەسەر نەکرێت.
شۆفێرانی هێڵەکانی رزگاری، شەکرەکە، ئاوبارە، قولەرەیسی بەهۆی گواستنەوەی هێڵەکانیان بایکۆتی کارەکانیان کرد.
شۆفێرانی هێڵی رزگاری باس لەوەدەکەن، لە ئێستا ٤٤ خەتی رزگاری دراوە بە شەکرەکە و ١١ خەتیان دراوەتێ لە بەرامبەردا، لە ئێستاشداپێیان دەڵێن مەیەنە شەکرەکە و قولەرەیسییەوە دەنا رووبەڕووی گرفت دەبنەوە.
باس لەوەشدەکەن، لە ئێستادا ئەوان سەرنشینەکانیشیان نەماوە، جگە لەوەی کرێی گواستنەوەیان لە سەرجەم پاسەکانی دیکە کەمترە و ٥٠ ٠ دینارە.
ئەو شۆفێرانە داوای چارەسەرکردنی گرفتەکەیان دەکەن و دەڵێن ماوەی چوار ساڵە لەو گرفتەدان. دەشڵێن، ئەگەر کێشەکەیان چارەسەرنەکرێت ئەوا رەنگە سەر بکێشێ بۆ گرفتی گەورەتر.