وەزارەتی بازرگانی عێراق بڵاویکردەوە، بابەتە خۆراکییەکان بۆ بەشە خۆراکی هاوڵاتیان زیادکراون و هەمووی بەسەر یەکەوە دابەشدەکەن
وەزارەتی بازرگانی عێراق بڵاویکردەوە، بابەتە خۆراکییەکان بۆ بەشە خۆراکی هاوڵاتیان زیادکراون و هەمووی بەسەر یەکەوە دابەشدەکەن
و بەش بەش دابەشناکرێت و گەنجینەکان خۆراکی پێویستیان تێدایە و ئامادەن.
محەمەد حەنون وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، وەزارەتی بازرگانی رێکارەکانی گرتووەتەبەر بۆ زامنکردنی بەشە خۆراکیهاوڵاتیان و لە ئیستادا گەنجینەکان پڕن و ئامادەن بۆ دابەشکردن بە ماددە زیادکراوەکانیشەوە جگە لە ئاردی سفر.
راشیگەیاند، وەزارەتی بازرگانی فەرمانێکی واژووکردووە، رێگری دەکات لە بەش بەشکردنی دابەشکردنی بەشەخۆراک و دەبێت هەمووبابەتە خۆراکییەکان کە حەوت ماددەی بنەڕەتین پێکەوە دابەشبکرێن.
لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق چەند ماددەیەکی خۆراکی بۆ بەشەخۆراکی هاوڵاتیان زیادکرد وبڕیارە لە کاتی دابەشکردنی بەشەخۆراکی داهاتووی هاوڵاتیاندا دابەشبکرێت.