حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران پشتڕاستی کردۆتەوە کە تاران کراوەیە بۆ زیندووکردنەوەی پلانی هەمەلایەنەی هاوبەشیکار لەسەر پرسی ئەتۆمی ئێران و ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئەم ئەگەرە بۆ هەمیشە بوونی نابێت.
حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران پشتڕاستی کردۆتەوە کە تاران کراوەیە بۆ زیندووکردنەوەی پلانی هەمەلایەنەی هاوبەشیکار لەسەر پرسی ئەتۆمی ئێران و ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئەم ئەگەرە بۆ هەمیشە بوونی نابێت.
ڕۆژی هەینی، وەزیری ئێران لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی: "لە کۆبوونەوەی لەگەڵ (بەرپرسیسیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا) جۆزێپ بۆرێل، لەسەر هەنگاوەکانی کۆتایی (بۆ گەڕاندنەوەی) ڕێککەوتنەکە ڕێککەوتین. بەڵام دەرفەتیگەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران بۆ هەمیشە بەردەست نابێت”.
بۆرێل و عەبدوڵڵاهیان ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو لە پەراوێزی کۆنفرانسی "بەغدا-2" بۆ هاوکاری و هاوبەشی، کە لە ئوردن بەڕێوەچوو،کۆبوونەوە.
به وته ی بۆرێل، هه ڕدوولا له به ڕ ڕۆشنایی تێکچوونی په یوه ندییه کانی نێوان ئێران و یه کێتیی ئه ورووپا ڕێککه وتن له سه ڕ پاراستنی پهیوه ندییه کان.
زانراوە کە "پلانی هەمەلایەنەی هاوبەشی کارکردن" لە ساڵی ٢٠ ١٥ لەگەڵ ئێران بە مەبەستی تێپەڕاندنی قەیرانی پەرەپێدانی ئەتۆمی،لەلایەن پێنج ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، و ئەڵمانیاوە واژۆ کراوە.
پاشان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠ ١٨ بڕیاریدا لەو ڕێککەوتنە بکشێتەوە.
لە بەرامبەردا جۆ بایدن سەرۆکی ئێستای ئەمریکا ئاماژەی بە ئامادەیی خۆی بۆ گەڕانەوەی واشنتۆن بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی کرد