یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، بەهۆی پەلامار و بۆردوومانەکانی روسیا لە ئۆکراین، سەپاندنی نۆیەمین زنجیرە سزا بەسەر روسیا پەسەندکراوە.
یەکێتی ئەوروپا سزای نوێ بەسەر روسیا دەسەپێنێت، سەرۆکی روسیاش دەڵێت، سزاکان زیانیان بە ئابووری وڵاتەکەی نەگەیاندووە.
یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، بەهۆی پەلامار و بۆردوومانەکانی روسیا لە ئۆکراین، سەپاندنی نۆیەمین زنجیرە سزا بەسەر روسیا پەسەندکراوە.
کۆماری چیک کە سەرۆکایەتی ئەم خولەی ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا دەکات رایگەیاند، بەمنزیکانە وردەکارییەکانی سزاکان دەخەنەڕوو.
هەفتەی رابردووش، کۆمسیۆنی ئەوروپا پێشنیاری قەدەغەکردنی گەشت و بلۆککردنی سامانی نزیکەی ٢٠ ٠ لێپرسراو و سەربازی روسیکرد.
"ڤلادمیر پوتن" سەرۆکی روسیاش رایگەیاند، سزاکانی وڵاتانی رۆژئاوا زیانی بە ئابوری وڵاتەکەی نەگەیاندووە و پارەی تەواویان هەیە بۆدابینکردنی سەرجەم پێداویستییەکانیان.
سەبارەت بە سزاکانی ئەمریکاش، باڵیۆزخانەی روسیا لە واشنتۆن رایگەیاند، سزا نوێیەکانی ئەمریکا ئاماژەیەکە بۆ ئەو رقەی لەبەرامبەرروسیا هەیەتی، چونکە سزاکانی ئەمجارە کۆمپانیایەکی بەکرێگرتنی ماتۆڕسکیلی گرتووەتەوە کە هیچ پەیوەندییەکی بە پێشهاتەکان و شەڕیئۆکراینەوە نییە. وتیشی، روسیا بەردەوام دەبێت لە پەرەدان بە سەرجەم بوارەکان سەرباری فشارە دەرەکییەکان.