ڕاگەیەندراوی سازمانی خه‌بات سه‌باره‌ت بە هێرشی مووشه‌کی بۆسه‌ر بنکه‌کانی پێشمه‌رگه‌کانی سازمانی خەبات
کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی تێکۆشه‌ری کوردستان!
ئاگادارتان ده‌که‌ینه‌وه که دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هەینی، ٢٢ی ڕەشەمەی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، ڕژیمی ئاخوندی هێرشی درۆنی کردە سەر یه‌کێک له بنکەکانی هێزی پیشمه‌رگه له به‌رزاییه‌کانی باشیک. بەهۆی ئەو هێرشە دڕندانەیەوە، بەداخەوە دوو پێشمەرگە به ناوه‌کانی (ئیقباڵ ساڵحی) خه‌ڵکی شاری سه‌قز و (فه‌خره‌دین مورادی) خه‌ڵکی شاری سنه، تێکه‌ڵ به کاروانی شه‌هیدانی سازمانی خه‌بات و گه‌له‌که‌مان بوون. هه‌ر له‌و هێرشه‌دا ٤ پێشمەرگەی دیکەش بریندار بوون.
بەم بۆنەیەوە، پرسە و سەرەخۆشی گەرمی خۆمان بە بنەماڵە و هاوسه‌نگه‌رانی هه‌ردوو شه‌هیدی نوێی گه‌له‌که‌مان رادەگەیەنین و هیوای زوو چاکبوونه‌وه بۆ پێشمه‌رگه برینداره‌کان لە خوای گەورە داواکارین.
تاوانکارییەکانی ئه‌و ڕژیمه دەرهەق بە گەلی کورد و گەلانی ئێران، بە خەباتی کۆڵنەدەرانەی گەلانی ئێران تۆڵە دەکرێنەوە. ئاخوندە جینایەتکارەکان دەبێت بزانن کە جینایەت و مرۆڤکوژی، دەسەڵاتە گەندەڵ و قێزەونەکەیان لە ڕووخانی یه‌کجاری ڕزگار ناکات. دەسەڵاتدارانی ملهوڕ دەبێ بزانن ئیراده‌ی به‌رزی پۆڵاینی پێشمه‌رگه‌کانی کوردستان به هێرشی ترۆریستی نه‌وی نابێت.
بڕووخێ ڕژیمی مرۆڤکوژی ئاخوندی
سه‌رکه‌وێ خه‌باتی حه‌قخوازانه‌ی گه‌لی کورد
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
کۆمیتەی ناوه‌ندی
٢٢ی ڕەشەمەی ١٤٠٤ی هەتاوی
١٣ی مارسی ٢٠٢٦ی زایینی