سوپای پاسدارانی تێرۆریستی ئێران ، هێزی ئینتیزامی لە چەند خاڵێکی ستراتیژیی شاری سنەو شوێنە گشتییەکان جێگیر کراون
لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ، هێزەکانی پاسداران بە شێوەیەکی بەرچاو لە شوێنە گشتییەکانی شارەکانی ڕۆژهەڵات جێگیر کراون و هەموو ڕۆژێک ژمارەیان زیاد دەبێت.
بە پێی زانیارییەکانمان هێزێکی زۆر لە سوپای پاسداران هێزی ئینتیزامی لە چەند خاڵێکی ستراتیژیی شاری سنەو شوێنە گشتییەکان جێگیر کراون، وەک قوتابخانەکان ، هۆڵە وەرزشییەکان و فەرمانگە کومییەکان..
لە شوێنە دیاریکراوەکاندا هۆڵە وەرزشییەکان وەک هۆڵی تەختی لە گەڕەکی فەیزاوا، خانەی ژیمناستیکی شاڵمان و هۆڵی وەرزشی گەڕەکی بێعسەت بە کار هێنراون هەروەها لە بواری پەروەردەوە و خزمەتگوزاریشدا قوتابخانەی ئیمام سەجاد.
باڵەخانەکانی مانگی سوور، (هیلالی ئەحمەر ) و هۆڵی کۆبوونەوەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردە جێگیرکردنی هێزیان تێدا کراوە هەر وەها لە ناوچە کارگێری و هەستیارەکانیش ، وەک باڵەخانەی جیهادی کشتوکاڵ لە سێرای جیهاد و کۆمەڵگەی دادگستری، هێزە ئەمنییەکان بە تەواوی کۆنترۆڵیان کردووە.
لە هەمان کاتدا کەل و پەلی چەکی قوورسی سەربازیش لە زۆربەی ناوچە ستراتیژیەکانی ناوچە کوردستانییەکان جێیر کراوە