ئەمڕۆ شاری لینشۆپینگ لە سوید گۆڕەپانی یەکێک لە گەورەترین و مانادارترین گردبوونەوەی ناڕەزایەتی بۆ پشتیوانی لە کوردستان بوو؛ گردبوونەوەیەک کە بە بەشداری هەزاران هاوڵاتی و چالاکانی مەدەنی و نوێنەری پارتە سیاسییەکان و ژمارەیەک لە سیاسەتمەدارانی سویدی بەڕێوەچوو و ڕەنگدانەوەی بەرفراوانی هەبوو.
بەشداربووانی ئەم گردبوونەوەیە، بە هەڵگرتنی پلاکارد و وتنەوەی دروشم، پشتیوانی خۆیان بۆ خەڵکی کوردستان - بەتایبەتی ڕۆژئاوای کوردستان - ڕاگەیاند و هێرشی چەکداری و تیرۆر و داگیرکردنی بەشێک لە خاکی کوردستانیان بە توندی شەرمەزار کرد. ئەم کۆبوونەوە ناڕەزایەتییە وەک نیشانەیەکی ڕوونی هاودەنگی کۆمەڵگەی مەدەنی سوید لەگەڵ خەڵکی کوردستان و پەرەسەندنی نیگەرانی لە پێشهاتە ئەمنییەکانی ناوچەکە هەڵسەنگێندرا.
لە میانەی گردبونەوەکەدا ژمارەیەک لە سیاسەتمەدار و نوێنەرانی حزبی سوید بە وتارێک بۆ خۆپیشاندەران و هاوسۆزییان لەگەڵ خەڵکی کوردستان دەربڕی و داوای دەستبەجێی کۆتاییهێنان بە توندوتیژی و پاراستنی خەڵکی سڤیل و هەڵوێستێکی روون و بەرپرسیارانەیان لە لایەن حکومەتی سوید و یەکێتی ئەوروپا لە بارەی پێشهاتەکانی ئێستا کرد. جەختیان لەوە کردەوە کە ناسەقامگیری لە کوردستان دەرئەنجامەکانی لە دەرەوەی سنوورەکانی ناوچەکە هەیە و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ناتوانێت لە بەرامبەریدا بێدەنگ بێت.
هەروەها وتاردەران هۆشدارییان دا سەبارەت بە ڕۆڵی دەستێوەردانەکانی دەرەکی و سیاسەتی سەربازی ئاڕاستەکراو لە پەرەسەندنی قەیرانەکەدا و داوایان کرد کە چارەسەرەکان لەسەر بنەمای مافەکانی مرۆڤ و یاسا نێودەوڵەتییەکان و پاراستنی مافی ژیان و ئاسایشی مەدەنییەکان لە پێشینەی کارەکانیان دابنرێت.
ڕێکخەرانی گردبوونەوەکە ڕایانگەیاند کە خۆپیشاندانی ئەمڕۆی لینشۆپینگ بەشێکە لە شەپۆلێکی بەرفراوانی ناڕەزایەتی و چالاکی هاودەنگی لە شارە جۆربەجۆرەکانی سوید و ئەوروپا و ئەم بزووتنەوەیانە بە بەردەوامی بەردەوام دەبن تا ئەو کاتەی هێرشەکان دەوەستن و ئاسایش و مافەکانی گەلی کورد بە تەواوی مسۆگەر دەکرێت سپاسی بەشدار بوانیان کرد