ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

شەڕی سوریا شەری کورد و عەرەب نییە!!..

شەڕی سوریا شەری کورد و عەرەب نییە!!..
موحەممەد کامران

پێش ئەوەی بێمەسەر باسکردنی جەنگەکە دژی ئەزمونی رۆژئاوای کوردستان، ئەمەوێت بڵێم جەنگ جگە لە ماڵ وێرانی و کاول کاری هیچ دەستکەوتێکی نییە، ئەوەی دوای جەنگ جێ ئەمێنێت تۆپەڵە گرێیەکی ڕەشە لەسەر دڵی باوک و دایکەکان، خوشک لە چاوەڕوانی برا تاقانەکەیان، منداڵ لە چاوەڕوانی باوک و دایکیان، کچەکان لە چاوەڕوانی هاوسەر و خۆشەویستەکانیان هەموو رۆژێک لەپێش دەرگا لە چاوەڕوانی ئازیزانیان فرمێسکی ڕەش و سور ئەکەن بە مرەکەبی تۆپەڵە گرێ رەشەکەی دڵیان، ئینجا کە تەواو بێ ئومێد ئەبن ئەزانن کە ناگەڕێنەوە دەستی دوعاکانیان بەرز ئەکەنەوە بۆلای خودا و گرێ ڕەشەکان کە بە فرمێسک گرێدراوە بۆ خودا ئەخوێنەوە....
تەنها خۆشیەک کە دڵیان تروسکایەکی روناکی دڵە رەشەوبوەکانیان ئەهەژێنێت تەنها خەونێکی شەوانە.
بۆیە دەڵێم ئەوەی دڵی بە شەڕ خۆشە و هانی فیتنە و دووبەرەکی دەدات ئەمە ئەوانەن کە هەستی مرۆڤایەتیان نییە و شەڕەنگێزن دورنیە ئەمانە هەستی ئاژەڵیان هەبێت وەک گاندی دەڵێت: توندوتیژی یاسای ئاژەڵانە هەر بۆ پشتڕاستکردنەوەی قسەکەی گاندی زۆرێک لەو چەڵکاوخۆرانەی لای خۆمان کە حیزبەکانی دەسەڵات بەکرێیان گرتون سەگ و پشیلە بەخێو بکەن و باسی مافی سەگ و پشیلە بکەن و ئەمەیان با گرنگ بێت کەچی هەر ئەمانن تەپڵی شەڕ دەکەتن و بەلایانەوە مەبەست نییە سەدان کەس لە شەڕدا بکوژرێت کە بێگومان شەڕ واتای کوشتارە.
سەرەتا با باسی بێ شەرەفی و بێ ئابڕووی میدیای (الجزيرة و الحدث) کە ئەیانەوێت جەنگەکە بکەنە جەنگی عەرەب و کورد، کە کورد دژی دەوڵەتی سوریایە، لە کاتێکدا لە جەنگی درێژخایەنی ناوخۆی سوریا کە بووە هۆی ماڵ وێرانی و دەربەدەری سوریەکان، کورد نانی سەر سفرە و ماڵی بەشکرد و فرمێسکەکانی گەلی سوری سڕی، دەستی بەسەری منداڵە بێ نازەکان دا هێنا، یارمەتیەکی زۆری دارای کران هەم لە سوریا و عێراق و لە رۆژئاوا و باشوری کوردستانیش جگە لە هاوکاری دارای بە خوێنی پاکی خۆیان پاراستیانن، هەر هاوڵاتییەکی سوری لە دەسەڵاتی دیکتاتۆری بەشار ئەسەد هەڵئەهات هانای بۆ کورد ئەبرد، یان لەدەست داعش و گروپە توندڕەوەکان هەڵئەهاتن دووبارە هانایان بۆ کورد ئەبرد، کوردیش بە خوێنی خۆی ئەیپاراستن، بۆیە هیچ کاتێ کورد دژی عەرەب نەبووە کێشەکانی عەرەبی بە کێشەی خۆی زانیوە لەگەڵ برینەکانی عەرەب ئێش و ژان دڵی کوردی لەرزاندوە.
بەڵام بەداخەوە دەسەڵاتی زایۆنی لەڕێگەی بەکرێگیراوەکانی خەریکی لەخشتەبردنی گەلی سورین و هەندێکی زۆریش چونەتە ناو پلانە گڵاوەکەی، چەواشە کاریەکانیان بەجۆرێکە ئەیانەوێت وێنەی کورد ناشرین بکەن کە لە مێژودا کاری وا نەکراوە.
ئەو تۆمەتانەی پلانگێڕە دژە کوردەکان ئاراستەی کوردی دەکەن ئەوەیە کە هێزەکانی هەسەدە تیرۆرستین و بێ دینن، وە تونڕە و داعشەکان بانگەشەی کافری هەسەدە دەکەن کە دژی دینن ئەمە بە ئاشکرا لە میدیای عەرەبی زایۆنی دەبینین، بەڵام بە پێچەوانەوە مزگەوتەکانمان لە قامیشلۆ و کۆبانی و حەسەکە بەردەوام کراوەن، کورد بەو ئەخلاقە و مرۆڤ دۆستیەی شایەتی باشترین ئیمانداری دەدات، ئەمە لەکاتێکدا هەرچی بێ دایک و باوک و هەڵاتوەکانی زیندانەکانی ئەوروپا و چیچانی و ئۆزبەکی و بەڕازیلی و ئەرجەنتینی و ..... هتد کە لەوڵاتی خۆیان داواکراون و مێژویەکی پڕ تاوانکاریان هەیە لە کوشتن و دەسترێژی و رفاندن و قاچاخی مەوادی موخەدیرە، هەروەها پاشماوەکانی داعش ئەمانەیان هەمووی کۆکردۆتەوە ناویان لێ ناون سوپای سوری عەرەبی، هەم ناوی سونە و هەم عەرەبیشی ناشرین کردوە، کە بە شێوەیەکی دڕندانە هێرشیان بۆ سەر کورد دەستپێکرد بەداخەوە سوریایەک ٢٥٠ پ.ز خاوەنی دەستوری خۆی بووە داڕێژەری دەستور بووە ئێستا دەسەڵاتی زایۆنی ناهێڵێت میللەتی سوری وەک کورد بحەوێتەوە دووبارە توشی جەنگێکی کەی کردن.
ئەوەی دەسەڵاتی هەسەدە جێبەجێی ئەکرد نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکان بوو جەختی لەسەر خوێندن و پەروەردە دەکردەوە زیندانیانی داعشیش پەروەردە ئەکرد کە لەو فکرە توندڕەویە بێنەدەرەوە. سەرەڕای هەموو ئەمانە ئەمریکا و ئیسرائیل داوا لە هەسەدە ئەکەن بێتە پێشەوە لەگەڵ تیرۆریستانی داعش لە یەک سەنگەردا بووەستن، لەپێناو بەرژەوەندی ئیسرائیل شەڕی شیعە و عێراق و دەوڵەتانی تری ئیسلامی بکەن. کاتێک کورد ئەمە قبوڵ ناکات، ئیسرائیل ناوەستێت لە قڕکردنی هەر بۆیە ئیسرائیل دژی ئەم هەنگاوانەو دروست بوونی هەرێمێکی سەربەخۆیە بۆ کورد هەموو کارێکیشی بۆ لەناوبردنی دەستکەوتەکانی کوردە.
ئەگەر لێرەدا پرسیارک بکەین ئیسرائیل بۆ ئەم کارە بەرامبەر کورد ئەکات؟
لە وەڵامی ئەم پرسیارەدا دەڵێم ئیسرائیل لەبەر ئەمنی قەومی خۆی لەوەدا دەبینێت کە بە هیچ شێوەیەک کورد بە مافی خۆی نەکات!؟. وە بۆیە هەمیشە دژی مافەکانی کورد بووە لە ڕابردوودا و هەمیشە ، و ئەم دەوڵەتانەی داگیرکەری کوردستانی هانداوە کە کورد بکوژن و لەناوی بەرن، ئەمە جگە لە ئەقڵیەتی کۆنەپەرستانەی ئەم دەوڵەتە دینیە کۆنەپەرستە واتە ئیسرائیل کەپێی وایە زیاتر لە دوو هەزار ساڵ پێش ئێستا کە پێی وایە کورد هاوپەیمانی پاشای بابلیەکان بووە، کە پاشای بابلیەکان جوولەکەی کردوە بە کۆیلە. ئەمە ئەقڵیەتی بۆگەنی ئەم دەوڵەتە دینیە کۆنەپەرستەیە واتە ئیسرائیل. کاتێک رژمی بەعسی ئەسەد ڕوخا ئەم حوکمەتەی ئێستا هاتە سەر کار لەماوەی تەنها یەک ساڵدا بینیمان چەندین جار ئیسرائیل هێرشی کردە سەر دیمەشق کە دژی هەموو یاسا نێودەوڵەتیەکان بوو.
کە چەندین هێرشی ئاسمانی کردۆتە سەر سوریا لەکاتێکدا کورد لەوپەڕی دەستکەوت دا بوو لە سوریا بەڵام بینیمان چەند رۆژێک لەمەوپێش لە پاریس کە لەگەڵ سوریا رێکەوتن دەستبەجێ هەر یەکسەر هێزەکانی سوریا هێرشیان بۆ سەر کورد دەستپێکرد بۆچی؟ ئەگەر ئەمە ئیسرائیل سوریای ناچار نەکردبێت بۆ ئەوەی ئەو دەستکەوتانەی کورد بەدەستی هێناوە لە سوریا لەناوبچێت کورد ژێردەستە بمێنێتەوە وەکو کارتێکی یاریپێکردن بۆ بەرژەوەندی ئەمنی ئیسرائیل بمێنێتەوە.
ئەوەتا ئێستا دەیبینین بە ئاشکرا کە سوریا و چەتەکانی داعشی بەرداوەتە کورد ئیسرائیل هیچ کێشەی نەما لەگەڵ سوریا بۆ چەواشەکردنی رای کوردیش خەریکە ئەڵێن سەرۆکی تورکیا ئەردۆغانە یاخود تڕەمپ کەسێکی بازرگانە بەرژەوەندی نەماوە، ئەم هەموو چەواشەکارییە تەنها لەپێناو شاردنەوەی ئەو ڕاستییەیە کە ئیسرائیل لەشەردایە دژی کورد لەڕێگای بەکرێگیراوەکانی و شکاندنی ئەو ئاشتیەی کە خەریکە خۆری کوردی پێ هەڵدێت لە تورکیا، کە بەدەست هێنانی مافەکانی کوردە بە بێ رشتنی خوێن لە تورکیا.
لەبەر ئەوە هەرکەسێک و لایەنێک ئەم شەڕە بە شەڕی کورد و عەرەب یاخود کورد و تورک بزانێت، هەڵخەڵەتاوێکی میدیای زایۆنییە یاخود بەکرێگیراوی زایۆنییە.
بۆیە دەڵێم نەفرەت لە زایۆنیزم و لە شەڕفرۆشان نەفرەت لە دوژمنی کورد و مسوڵمانان کە ناهێڵن گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ساتێک بە ئارامی دابنیشن، ناهێڵن فرمێسکەکانمان وشک بێتەوە و برینەکانمان ساڕێژ بێت.
ئەمەوێت لە کۆتایدا ئەوە بڵێم کە وڵاتانی عەرەبی بەگشتی هەمان هەست و سۆز و برایەتیان نەنواندوە بۆ کورد، لە کاتێکدا کورد بە خوێن و ماڵی لەگەڵ قەزیەی عەرەبی و ئیسلامی بووە.
بێدەنگ بوون لەم بابەتە واتە هەست نەکردن بە بەرپرسیارییە بەرامبەر بە ناشرین کردنی نەتەوەی عەرەب، و هەروەها بێدەنگی وڵاتانی ئیسلامی خەمساردن بەرامبەر ناشرین کردنی وشەی پیرۆزی جیهاد کە زایۆنیزم بە ئاشکرا خەریکی نابوتکردنی ئیسلام و مسوڵمانانە، ئەوەمان بیر نەچێت ئامانجی یەکەم لەم لێدانانە نەتەوەی کوردە، چونکە هیچ میللەتێک هێندەی کورد بەڕاستی مسوڵمان نییە.
8 کاتژمێر و 27 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

شەڕی سوریا شەری کورد و عەرەب نییە!!..

شەڕی سوریا شەری کورد و عەرەب نییە!!..

ڕووداو 24


 ڕووداو ٢٤ له له‌لایه‌ن ئاوات ئیبرایمی پێشنیاری دامه‌زراندنی کراو و دواتر به کردار دروستکرا و ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ری بۆ دروستکراوه، که خۆبه‌خشه‌کان له چه‌ندین شوێنی جیهان کار ده‌که‌ن. ڕووداو له شۆڕشی ژن ژیان ئازادی دروستکرا، بۆ ئه‌وه‌ی جینۆسایدی ڕژێمی ئێران دژ به کورد به دنیا بناسێنێ.

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

0046708435423

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی ئەندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)