دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا یەک ملیۆن دۆلار دەداتە هەر هاووڵاتییەکی گرینلاند
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا یەک ملیۆن دۆلار دەداتە هەر هاووڵاتییەکی گرینلاند
ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی
ئاشکرایکردووە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا یەک ملیۆن دۆلار دەداتە هەر هاووڵاتییەکی گرینلاند
ئەگەر ئەمریکا سەرکەوتوو بێت لە لکاندنی ئەو دوورگەیە.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ترەمپ بیر لە ئۆفەرێکی بێ وێنە دەکاتەوە بۆ خەڵکی گرینلاند، کە هەر تاکێک ملیۆنێک دۆلار وەردەگرێت ئەگەر دەنگ بە بەشداریکردنیان بدات لە بەرژەوەندی ئەمریکا .
ژمارەی دانیشتوانی دوورگەکە نزیکەی ٥٧ هەزار کەسە، واتە ئەمریکا نزیکەی ٥٧ ملیار دۆلار دەداتە دانیشتوانی دوورگەکە.
ڕۆژنامەکە هەروەها باسی لە لێدوانەکانی ئەم دواییەی ترەمپ کردووە کە تێیدا پاش ناکۆکی توندی لەگەڵ چەند هاوپەیمانێکی ئەمریکا لە ناتۆ پاشەکشەی کردووە لە هەڕەشەکانی داگیرکردنی گرینلاند
و ڕایگەیاندووە کە "چوارچێوەیەک بۆ ڕێککەوتنێکی داهاتوو" سەبارەت بە دوورگەی جەمسەری باکوور گەیشتووە.
لێدوانەکانی ترەمپ دوای ئەو دانوستانانە هات کە لەگەڵ مارک ڕوت، سکرتێری گشتیی ناتۆ ئەنجامیدا، کە سەرۆک کۆماری ئەمریکا پشتڕاستی کردەوە کە لەگەڵ هاوپەیمانییەکە لەسەر بنەماکانی لێکتێگەیشتنێک سەبارەت بە گرینلاند ڕێککەوتووە،
کە بە گرنگ وەسفی کرد بۆ ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا، هەروەها بۆ داهاتووی تەواوی ناوچەی جەمسەری باکوور. سەرۆکی ئەمریکا لە هەمان کاتدا هەڵپەساردنی پلانەکانی خۆی بۆ سەپاندنی باج بەسەر بەریتانیا و وڵاتانی دیکە کە دژی هەوڵەکانی بوون بۆ کۆنترۆڵکردنی دوورگەکە ڕاگەیاند،
ئەمەش هەنگاوێکە وەک پاشەکشەیەکی ڕوون لە پەرەسەندنی ئەم دواییەی ئەو دوورگەیە سەیر دەکرێت.
سەرچاوە /- ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی
ئامادەکردن و وەرگێڕانی ئایندە