بە پێی داتا و هێڵکارییە بڵاوكراوەكان لە ڕێکخراوی نێتبلۆکس، ئینتەرنێت لە ئێران لە سەرەتای ٩ی ژانویەی ٢٠٢٦ەوە تا ڕادەیەکی زۆر و نزیکەی تەواو داخراوە و ئەم دۆخە تا ١٤ی ژانویە بەردەوام بووە؛ کۆی گشتی پچڕان کە نزیکەی ١٥٠ کاتژمێرە.
چارتی نێتبلۆکس نیشان دەدات کە ئاستی پەیوەندیی ئینتەرنێت لە ئێران کە تا ئەم بەروارە لە ئاسایی بوو، لەناکاو بۆ کەمتر لە سەدا یەک دابەزی و لەم ئاستەدا ماوەتەوە؛ دۆخێک کە وەک کوژانەوەی تەواوی ئینتەرنێت تۆمار کراوە.
داخستنی تەواوەتی ئینتەرنێت بۆ ماوەیەکی وا درێژ نەک هەر دەستڕاگەیشتن بە زانیاری و خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان و پەیوەندییەکانی خەڵک لەگەڵ خێزان و میدیاکانی تێکداوە، بەڵکوو نیگەرانیی جددی لەبارەی پەردەپۆشکردنی سەرکوت و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و ڕێگریکردن لە بەڵگەنامەکردنی ڕووداوەکان دروستکردووە