ئەمریکا دەیەوێت ئێمە هەموو پیتاندنی یۆرانیۆم بدەین بەوان لە بەرامبەر سێ مانگ هەڵگرتنی سزاکان ئەمە بە هیچ شێوەیەک قبوڵکراو نییە
ئەمریکا دەیەوێت ئێمە هەموو پیتاندنی یۆرانیۆم بدەین بەوان لە بەرامبەر سێ مانگ هەڵگرتنی سزاکان ئەمە بە هیچ شێوەیەک قبوڵکراو نییە
سەرۆکی ئێران ئەو پێشنیارەی ڕەتکردەوە کە ئەمریکا لە کۆبونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان خستبویەڕو، کە بریتی بو لە وازهێنانی تەواوی تاران لە پڕۆگرامی پیتاندنی یۆرانیۆم لە بەرامبەر هەڵپەساردنی سزاکان بۆ ماوەی 3 مانگ.
مەسعود پزیشکیان، پێش ئەوەی نیویۆرک بەجێبهێڵێت و بگەڕێتەوە تاران، لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند، "ئەمریکا دەیەوێت ئێمە هەموو پیتاندنی یۆرانیۆم بدەین بەوان لە بەرامبەر سێ مانگ هەڵگرتنی سزاکان. ئەمە بە هیچ شێوەیەک قبوڵکراو نییە
پێشتریش عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران، ره‌تی كردووه‌ته‌وه پیتاندنی یۆرانیۆم بوه‌ستێنێت داواكارییه‌ك كه ئه‌مه‌ریكا له رابردوودا له‌سه‌ری سوور بووه، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش له 23ی حوزه‌یران به فڕۆكه‌ی B2 وێستگه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێرانی كرده ئامانج، باس له‌وه ده‌كرێ 400 كیلۆگرام یۆرانیۆمی پیتێنراو له ژێر داروپه‌ردووی وێستگه ئه‌تۆمییه رووخاوه‌كان ماوه‌ته‌وه و له‌ناو نه‌چووه، ده‌نگۆی ئه‌وه‌ش له ئارادایه ئه‌و ماده‌یه پێشتر گواستراوه‌ته‌وه و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی داوای چاره‌نووسی ئه‌و یۆرانیۆمانه‌ی له ئێران كردووه كه مه‌ترسی ئه‌وه‌ی لێ ده‌كرێت بۆ بۆمبی ئه‌تۆمی بگۆڕێن
ئاماژەیبەوەشدا، ئه‌گه‌ر یۆرانیۆمی پیتێنراویش راده‌ست بكه‌ن، ئه‌وا دوای چه‌ند مانگی تر ئه‌مه‌ریكا داواكارییه‌كی تری ده‌بێت و ئه‌گه‌ر بڕیاڕ بێ له نێوان داواكارییه نالۆجیكییه‌كانی ئه‌وان و رێكاری سناپ به‌ك یه‌كێك هه‌ڵبژێردرێت، ئه‌وا رێگه‌ی دووه‌م هه‌ڵده‌بژێرن و ئێران توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه ته‌واوی كێشه‌كانی خۆی چاره‌سه‌ر بكات.
شه‌وی رابردوو له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیی، ره‌شنووسی بڕیارنامه‌یه‌كی رووسیا و چین ره‌ت كرایه‌وه كه داوای هه‌ڵپه‌ساردنی سزاكان بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگی ده‌كرد.
ئه‌م هه‌نگاوه به‌و واتایه دێت كه له چه‌ند رۆژی داهاتوودا سزاكانی پێوه‌ست به پرسی ئه‌تۆمیی ئێران كه به‌ر له 2015 سه‌پێنرابوون، دووباره به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌سه‌پێنرێنه‌وه.