بۆ ئەم بابەتە بۆ نموونەیەک لە تیرۆرەکانی نێودەوڵەتی ئێران دەکەین کە لە ساڵی ۱۹۹۲ لە بەرلین ڕووی دا. ئەم ڕووداوە ترۆریستییە یەکێکە لە گرنگترین رویداوەکان: ترۆری میکۆنوس کە پەردەی لەسەر سیاسەتی ترۆری دەوڵەتی ئێران هەڵدا. ئەم ترۆرە بەشێک بوو لە زنجیرەیەک لە کوشتنی ئەندامانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی لە دەرەوەی وڵات، کە بە فەرمانی باڵای حکوومەت ئەنجام دران. بە پێی دادگای بەرلین کۆمیتەی مەرگ" کە لە نێو ئەندامانی باڵادا دەولەتی ئێران دامەزرابوو (خامنەیی، هاشمی ڕەفسەنجانی، عەلی فەلاحیان، و عەلی ئەکبەر ولایەتی) ، بڕیارەکانی دەدا.
ئەم ترۆرە لە ڕەستۆرانی میکۆنوس ڕووی دا کە : دوکتور سادق شەرەفکەندی سکرتێری گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، فەتاح عەبدەلی، هۆمایوون ئەردەلان، و نووری دێکردی تیرۆر کران ئەم ڕووداوە نیشانی دەدات چۆن حکوومەتێک دەتوانێت لە دەرەوەی سنوورەکانی ترۆری بکات و ترۆری کردبووە بەشێک لە سیاسەتی سەرکوتکردنی ئۆپۆزیسیۆن و جالاکانی سیاسی کە زیاتر لە ۴۰۰ کەسی ئەندامی ئۆپۆزسیۆن و چالاکی سیاسی لە دەرەوە تیرۆر کردووە.
ئەم باسە زۆری لەسەر نووسراو و دیمەنە هەیە لەسەری بۆیە زۆر کورتی بەسەر رویداوەکدا دەچم تا بچمە سەر باسی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان. دیموکرات بەدوای دیمۆکراسی ئێران وخودموختاری بۆ کوردستان بوو و ئەمەش بۆ حکوومەتی ئێران مەترسییەک بوو. بۆیە ناو هێندێک سەرکردەی دئیمۆکراتیش لە ناو "کومیەتی مرگ" ـدا هەبوون و لە شەوی ۱۷ی سێپتەمبەری ۱۹۹۲، دوو کەسی چەکدار – عەبدولڕەحمان بەنیهاشمی و هاوڕێیەکی لە ڕەستۆرانتی میکۆنوس دوکتور سادق شەرەفکەندی و سێ هاوڕێی تیرۆر دەکەن و پرێویز دەستمالچی بریندار دەبێت کە پاشتر شایەدی سەرەکی دادگا دەبێت.
ئەم هێرشە بە ناوی ڕەمز "فریاد بزرگ علوی" ئەنجام درا. بە پێی دادگا، کە لە ۱۹۹۳ دەستی پێ کرد و سێ ساڵی خایاند، دادگا ئێران بە "ترۆریزمی دەوڵەتی" تۆمەتبار کرد و فەرمانی گرتنی نێودەوڵەتی بۆ فەلاحیان دەرکرد. ئەم دادگایە بە یەکێک لە گرنگترین دادگاکانی دژی ترۆریزمی دەوڵەتی هەژمار دەکرێت و ئەبوولقاسم مەسباحی ئەفسەری پێشووی وەزارەتی ئیتلاعات نیشانی دا کە بڕیارەکان لە لایەن خامنەیی، هاشمی ڕەفسەنجانی، عەلی فەلاحیان، و عەلی ئەکبەر ولایەتییەوە دراون.
بە چەندین تیرۆر لە ئوروپا رویداوە کە بۆ ماوەیەکی کورت کاریگەریان بووە لە پەیوەدی نێونەتەوەیەکاندا، بۆ نمونە ئەڵمانیا سەفیرئێرانیان دەرکرد و یەکێتی ئەورووپا سزاکانی لەسەر ئێران دانا و ئێران بە ترۆریزمی دەوڵەتی تۆمەتبار کرد بەلام ئەڵمانیا و ئاوتریش پەیوەندییەکانیان کەم کردەوە و بۆ ماوەیەکی کەم و ئەڵمانیا، سیاسەتی گفتوگۆی ڕەخنەگرانە لەگەڵ ئێران بەردەوام بوو، کە مەبەست لێی پەیوەندی بۆ گۆڕینی ڕەفتاری ئێران بوو، نەک جودابوونەوەی تەواو. ئابوورییەکان ڕۆڵی گەورەیان هەبوو: ئەڵمانیا بازاڕی گەورەیەکی بۆ دەرچوونی کاڵاکان هەبوو، وەک ئامێرەکان و ئۆتۆمۆبیل، و پێویستی بە نەوت و گاز هەبوو.
بۆ ئوتریش، کە لە ترۆری قاسملوو (۱۹۸۹ لە ڤیەنا) تووش بوو، بازرگانییەکانی چەک گرینگ بوون. ئەوان تۆمەتبارەکانیان ئازاد کرد بە هۆی فشارە دیپلۆماتیکەکان و ترسی لە هێرشی بەرپەرچدانەوە. یەکێتی ئەورووپا سیاسەتی هاوبەش دانا کە پەیوەندییەکان بە ئاستەنگ هەڵبگرێتەوە، بەڵام بە پێی مەرجە ئابوورییەکان و کەمکردنی کاریگەری لەسەر ئێران، کە دەتوانێت بەرەو ڕووسیا و چین بچێت.
کەم کردنەوەی پەیوەندییە ئابوورییەکان ناتوانی ترۆرەکان لاواز بکەن و ئەورووپا بە هۆی پێویستی ئابوورییەوە، ڕەفتاری توندی بەرامبەر ترۆرەکانی ئێران نیشان نادات، کە ئەمەش دەتوانێت بە ئێران ئیزن دەدات کە ئۆپەراسیۆنەکانی ترۆری دەرەکی ئەنجام دا، و پەیوەندییە ئابوورییەکان ڕێگری لە سزاکانی قورس دەکەن. بۆیە ئێران لە ۲۰۱۹ پلانەکانی ترۆر لە دانمارک و فەڕەنسا بووە و لە ۲۰۲۵، ئەمریکا و ئەورووپا ئێران تۆمەتبار کرد بە هۆی زیاتر لە ۱۲ پلانی ترۆر لە بریتانیا و ئەمە نیشانی دەدات کە چۆن سیاسەتی دەوڵەتی دەتوانێت لەسەر مەرجە ئابوورییەکان بگۆڕێت. و بە پێویست جیهان بەردەوام بەووە بۆ بۆ پاراستنی مافەکانی مرۆڤ.