ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

په‌یامه‌که‌ی عەلی خامنەیی ڕێبەری ڕژیمی ئێران، بەرامبەر بە هەواڵی کوژرانی یەحیا سینوار

په‌یامه‌که‌ی عەلی خامنەیی ڕێبەری  ڕژیمی ئێران،  بەرامبەر بە هەواڵی کوژرانی یەحیا سینوار
کاروان عبدالله

لێکدانه‌وه‌یه‌کی کورت بۆ قسه‌کانی عەلی خامنەیی

عەلی خامنەیی ڕێبەری  ڕژێمی ئێران به په‌یامێک کاردانەوەی بۆ هەواڵی کوژرانی   یەحیا سینوار هه‌بوو.
 یەحیا سینوار ڕێبەری دیاری بزووتنەوەی حەماس بوو، که گروپێکی سه‌‌ر به ڕژێمی ئێرانه، بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئێران کار ده‌کات. 
خامنەیی لە پەیامێکدا بە چەند زمانێک، لەوانە فارسی، ئینگلیزی و عەرەبی، سینواری وەک تێکۆشەرێکی ئازا  ناساند.  جەختیشی کردەوە کە مردنی سنوار کۆتایی بە خەباتی بزووتنەوەی  حەماس و لاوازکردنی خۆڕاگرییەکەی ناهێنێت، دڵنیاییشی دا کە حەماس بەردەوام دەبێت لە چالاکییەکانی و بەهێزی دەمێنێتەوە.

سوپای ئیسرائیل کوژرانی سینواری پشتڕاستکردەوە و پشکنینی دی ئێن ئەی بۆ پشتڕاستکردنەوەی ناسنامەکەی ئەنجامدا. دوای چەند کاتژمێرێک، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، کوژرانی سنواری پشتڕاستکردەوە و ئاماژەی بەوەدا  که ئێستا  کۆتایی هاتنی ململانێکان نییه، چوونکه گروپه‌کانی سه‌ر به ئێران هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ ئیسرایل.

بزووتنه‌وه‌ی حەماس هەروەها گیانلەدەستدانی سینوەری پشتڕاستکردەوە و ڕایدەگەیەنێت کە به وته‌ی خۆیان بە شەهید گیانی لەدەستداوە.
ڕوونیشیان کردەوە کە ئازادکردنی بارمتەکان بە مەرجی کشانەوەی ئیسرائیل لە غەززەیە.

په‌یامه‌که‌ی عەلی خامنەیی، ته‌نها زیاتر هانی ئیسرایل ده‌دات که درێژه‌ به هێرشه‌کانی بدات بۆ سه‌ر ده‌زاراوه‌کانی حه‌ماس و حزبوالله له ناوچه‌که‌.  عه‌لی خامنه‌‌یی دوای کوژرانی چه‌ندین جه‌نه‌ڕالی پله‌ به‌رزی سوپای پاسداران، ئێستا له‌وه‌ تێگه‌‌یشتووه‌ به‌رامبه‌ر به ئیسرایل لاوازه‌ و سوپای پاسدارنی ئێرانی به‌رامبه‌ر به ئیسرایل قودره‌تی شه‌ڕیان نییه. 

1 مانگ و 1 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 22 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

په‌یامه‌که‌ی عەلی خامنەیی ڕێبەری ڕژیمی ئێران، بەرامبەر بە هەواڵی کوژرانی یەحیا سینوار

په‌یامه‌که‌ی عەلی خامنەیی ڕێبەری ڕژیمی ئێران، بەرامبەر بە هەواڵی کوژرانی یەحیا سینوار

ڕووداو 24


به‌‌‌ ڕێنوێنی به‌‌‌شێک له‌‌‌ ڕۆژنامه‌‌‌نووسانی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆ و چالاکڤانانی تێکۆشه‌‌‌ر، بڕیاردرا که‌‌‌ تۆڕی میدیایی ڕوداو٢٤ له‌‌‌مڕۆوه‌‌‌ ٥ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ری ساڵی ٢٧٢٢ ده‌‌‌ست به‌‌‌ بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌واڵ و زانیاری له‌‌‌سه‌‌‌ر ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کان بڵاو بکاته‌‌‌وه‌‌‌ و ببێته‌‌‌ ده‌‌‌نگ و ڕه‌‌‌نگی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان و ڕۆژئاواو  باوکوری کوردستان بێت به‌‌‌بێ جیاوازی فکری و سیاسی.....

ده‌‌‌سته‌‌‌ی دامه‌‌‌زراندنی تۆڕی میدیایی ڕووداو ٢٤

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی شه‌‌‌ندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)