ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

ڕەنگە نیوەی بەریتانیاییەکان لە ساڵی ٢٠ ٢٣دا کرێی نیشتەجێبوونیان پێ نەدرێت.

ڕەنگە نیوەی بەریتانیاییەکان لە ساڵی ٢٠ ٢٣دا کرێی نیشتەجێبوونیان پێ نەدرێت.
لانه عز٠Šز حمه

ڕەنگە نیوەی بەریتانیاییەکان لە ساڵی ٢٠ ٢٣دا کرێی نیشتەجێبوونیان پێ نەدرێت.

ڕاپۆرت: ڕەنگە نیوەی بەریتانیاییەکان لە ساڵی ٢٠ ٢٣دا کرێی نیشتەجێبوونیان پێ نەدرێت.

 

گرانیی تێچووی بەکرێدانی یەکەکانی نیشتەجێبوون لە بەریتانیا بووەتە هۆی زیادبوونی نیگەرانییەکانی کرێنشینان، بەو پێیەی نیوەیکرێچییەکانی وڵات نیگەرانن لەوەی کە ناتوانن تێچووی کرێی خانووەکانیان لە ماوەی ساڵی ٢٠ ٢٣دا دابین بکەن، بەهۆی... قەیرانیتێچووی ژیان، بەپێی هەواڵێکی سکای نیوز.

 

لە ڕاپۆرتێکدا کە لەلایەن کۆمپانیای مارکێت فاینانشیاڵ سۆڵوشنزەوە لەسەر ڕاپرسییەکی سەربەخۆ ئەنجامدراوە، کە نزیکەی دوو هەزارکرێچی لە وڵاتەکەدا لەخۆگرتبوو، باس لەوە دەکات کە نزیکەی لەسەدا ٥٨ی کرێچییەکان زیادبوونی تێچووی بەکرێدانی یەکەکانینیشتەجێبوونیان پشتڕاستکردووەتەوە، لەکاتێکدا لە ڕاپرسییەکەدا دەرکەوتووە کە نزیکەی لەسەدا ٤٩ی کرێچیەکاننیگەران بوون لەبێتوانایی خۆیان لە دابینکردنی تێچوونەکە.

 

نزیکەی لەسەدا ٤٨ی خاوەن خانووەکان ڕایانگەیاندووە کە بەهۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی سوودەوە ناچارن نرخی کرێ خانوو بەرز بکەنەوە،ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی پارەی خانووبەرە.

 

بەڵام لە ڕاپرسییەکەدا دەرکەوتووە کە لەسەدا ٥٦ی خاوەن خانووەکان ڕێگە بە نەرمی دەدەن لە وەرگرتنی پارە لە کرێچییەکان، ئەمەشبەهۆی قەیرانی تێچووی ژیانەوە.

 

ڕاپۆرتەکە دەریخستووە کە نزیکەی لەسەدا 35ی خاوەن خانووەکان لە ساڵی 2022 بڕیاری بەستنی کرێی خانووەکانیان داوە بەهۆیفشارەکان لەسەر سەرچاوە داراییەکانی تاکەکان.

 

لەنێو کرێچییەکان، زۆرینەی ڕەهایان کە بە ڕێژەی 77% دەڵێن پێویستە زیاتر بکرێت بۆ کۆنترۆڵکردنی نرخی کرێی خانووبەرە لە بەریتانیا.

 

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای مارکێت فاینانشیاڵ سۆڵوشنز، پەرێش ڕەجا ڕایگەیاند، ساڵی ئێستا پڕ بووە لە ئاستەنگ، چونکەڕێژەی سوود بە شێوەیەکی بەهێز بەرزبووەتەوە، هەڵاوسانیش بۆ 11.1% بەرزبووەتەوە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، توێژینەوە نوێیەکە دەریدەخات گێژاوی ئابووری لە بەریتانیا خاوەن خانووەکان ناچار دەکات کرێ خانوو بەرزبکەنەوە،ملیۆنان کەسیش نیگەرانن لەوەی لە ساڵی داهاتوودا توانای کڕینی کرێی خانوویان نەبێت.

 

ڕوونیشیکردەوە، زۆرینەی خاوەن خانووەکان هەست بە هاوسۆزی لەگەڵ کرێنشینەکان دەکەن بەهۆی قەیرانی گرانی تێچووی ژیان.

ئا:لانە عەزیز حەمە


1 ساڵ و 11 مانگ و 26 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 44 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕەنگە نیوەی بەریتانیاییەکان لە ساڵی ٢٠ ٢٣دا کرێی نیشتەجێبوونیان پێ نەدرێت.

ڕەنگە نیوەی بەریتانیاییەکان لە ساڵی ٢٠ ٢٣دا کرێی نیشتەجێبوونیان پێ نەدرێت.

ڕووداو 24


به‌‌‌ ڕێنوێنی به‌‌‌شێک له‌‌‌ ڕۆژنامه‌‌‌نووسانی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆ و چالاکڤانانی تێکۆشه‌‌‌ر، بڕیاردرا که‌‌‌ تۆڕی میدیایی ڕوداو٢٤ له‌‌‌مڕۆوه‌‌‌ ٥ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ری ساڵی ٢٧٢٢ ده‌‌‌ست به‌‌‌ بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌واڵ و زانیاری له‌‌‌سه‌‌‌ر ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کان بڵاو بکاته‌‌‌وه‌‌‌ و ببێته‌‌‌ ده‌‌‌نگ و ڕه‌‌‌نگی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان و ڕۆژئاواو  باوکوری کوردستان بێت به‌‌‌بێ جیاوازی فکری و سیاسی.....

ده‌‌‌سته‌‌‌ی دامه‌‌‌زراندنی تۆڕی میدیایی ڕووداو ٢٤

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی شه‌‌‌ندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)