فەرمانی دەستگیرکردن بۆ شێخ حەسینە، سەرۆکوەزیرانی پێشووی بەنگلادیش دەرچوو.
ناوبراو بەهۆی ڕۆڵی خۆی لە سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان لە وڵاتدا، بە تایبەت ناڕەزایەتییەکان بەرامبەر بە پشکی جیاکاری لە کارە حکومییەکان کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی سەدان کەس، تاونبار کراوە.
ئەم ناڕەزایەتیانە بووە هۆی دەستلەکارکێشانەوەی لە مانگی نەوامبر ٢٠٢٤ و هەڵهاتنی بۆ هیندستان. لەم حاڵەتەدا چەندین ئەندامی باڵای حکومەتەکەی، لەوانەش وەزیری ناوخۆ و بەرپرسانی باڵای پۆلیس، بەتاوانی هاوشێوە دادگایی کراون
شێخ حەسینە کە زیاتر لە ١٥ ساڵ لە دەسەڵاتدا بوو، دوای دەستلەکارکێشانەوەی ئەمریکای بە تێوەگلانی لە ڕووخاندنی حکومەتەکەی تۆمەتبار کرد، بەڵام بەرپرسانی ئەمەریکا ئەو تۆمەتانەیان ڕەتکردەوە و جەختیان لەوە کردەوە کە ئایندەی وڵات لە لایەن خەڵکی بەنگلادیشە
لە ماوەی ڕابردوودا نەتەوە یەکگرتووەکان و گرووپەکانی مافی مرۆڤ ڕەخنەیان لە نەبوونی لێهاتوویی لە کارەکانی ئەم دادگایە گرت و بە ئامرازێک بۆ نەهێشتنی ڕکابەرە سیاسییەکانی حەسینە ناویان برد.
دوای ڕووخانی حکومەتەکەی شێخ حەسینە، دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکانی بەنگلادیش لەلایەن حکومەتی کاتییەوە بە سەرۆکایەتی محەمەد یونس خاوەنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی کاراکرایەوە.