چەند وڵاتێکی عەرەبی ئاسمانی خۆیان بەڕووی ئیسرائیلدا داخست بۆ هێرشکردنە سەر ئێران.
ڕۆژنامەیەکی ئەمریکایی لەسەر ناڕەزایەتی چەند وڵاتێکی عەرەبی سەبارەت بە بەکارهێنانی ئاسمانی و وشکانی بۆ هێرشکردنە سەر ئێران و ئاگادارکردنەوەی ئەمریکا بڵاوکردەوە.
ئوردن، قەتەر، ئیمارات و سعودیە هۆشدارییان بە حکومەتی ئەمریکا داوە کە نایانەوێت ئەمریکا یان ئیسرائیل ژێرخانی سەربازی یان ئاسمانی وڵاتەکەیان بۆ هەر هێرشێک دژی ئێران بەکاربهێنن، چونکە مەترسی هێرشکردنە سەر ژێرخانی نەوتی وڵاتانی کەنداوی عەربی هەیە .
به پێی ئه م ڕاپۆرته ، تاران له ڕێی په یوه ندییه دیپلۆماسییه نهێنییه کانه وه هه ڕه شه ی کردووه که وڵاتانی که نداوی فارس ده کاته ئامانج، له نێویاندا ئوردن، قه ته ڕ، ئیمارات، عه ڕه بستان و وڵاتانی دیکه ، ئه گه ڕ خاکه که یان بۆ هێرشکردنه سه ڕ ئێران به کاربهێنرێت.
وڵاتانی کەنداو هۆشدارییان بە بایدن داوە کە نایانەوێت ئەمریکا و ئیسرائیل ژێرخانی سەربازی یان ئاسمانی خۆیان لە هیچ ئۆپەراسیۆنێکی هێرشبەری دژی ئێران کەڵک وەربگرن.
سێ بەرپرسی ئەمەریکا و ئیسرائیلی ڕایانگەیاند، ئیدارەی بایدن ئەو بیرۆکەیە قبوڵ دەکات کە ئیسرائیل بەم زووانە هێرشێکی گەورە بۆ سەر ئێران دەستپێدەکات، بەڵام ترسی ئەوەی هەیە کە لێدانی هەندێک ئامانج ببێتە هۆی پەرەسەندنی بەرچاوی شەڕ لە ناوچەکەدا.