ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

پەیامێک لە مستەفا هیجری لەسەر ئاهەنگی نەورۆز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

پەیامێک لە مستەفا هیجری لەسەر ئاهەنگی نەورۆز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ڕووداو٢٤

مستەفا هیجری، ڕێبەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پەیامێکی سەبارەت بە ڕێوڕەسمی نەورۆزی ئەمساڵ لە   ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوکردەوە.

خۆشحاڵی و سەرسامی خۆی بۆ بەشداریی خەڵک لە ئاهەنگی نەورۆزدا دەربڕی. 

مستەفا هیجری تیشکی خستە سەر گرنگی تایبەتی نەورۆزی ئەمساڵ، بەتایبەتی ئەو حەماسەتەی کورد لە پارێزگاکانی ئیلام و کرماشان نیشانی دا.

 ناوبراو دەستخۆشی لەو بوێری و ئیرادەیەی پێکهاتە کوردییەکان کردو جەختی لەوە کردەوە کە یەکڕیزی و شانازییان بەشدارییەکی بەرچاو لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستاندا هەیە.

سەرەڕای هەوڵەکانی ڕژێمە ستەمکارەکان بۆ سەرکوتکردنی ناسنامەی کورد،  کورد ئامادەبوون و  به ڕۆحی بەهێزەی لەم نەورۆزەدا نمایشکرا

دەقی پەیامەکە 

کوردستانییانی هێژا؛

لە ڕۆژانی پێش هاتنی نەورۆز لە پەیامێکدا پیرۆزبایی نەورۆزم ئاراستەی ئێوەی خۆڕاگر کرد. بەڵام ئەوەی وای کرد جارێکی تر چەن ڕستەیەک لەو بوارەوە بڵێم، ئەو جۆش و خرۆشەی ناوچەکانی خوارووی خۆرهەڵاتی کوردستانە.

ئەم نەورۆزە لە زۆر ڕەهەندەوە نەورۆزێکی تایبەت بوو، لە هەمووان تایبەتیتر حەماسەتێک بوو کە کوردستانییانی پارێزگاکانی ئیلام و کرماشان بە نەورۆزی ئەمساڵیان بەخشی. لێرەوە دەمهەوێ بڵێم، دەرکەوتن و حەماسەتێک کە لە خۆتان پێشانتان دا، دونیایەک ورە و ئیرادەی بە بزاڤی ڕزگاریخوازیی کوردستان بەخشی. ئەو ڕێزە کوردستانییە کە لە خۆتان پیشانتان دا، ئیرادەیەک بوو کە ڕێژیمە پاوانخوازەکان بۆ دەیان ساڵە ویستوویانە ڕێگریی لێ بکەن و نەهێڵن ئێوە خۆتان بە کورد و کوردستانی بناسێنن. بەڵام یەکانگیریی ئێوە لە نەورۆزی ئەمساڵدا سەلماندی کە بەشێکی هەمیشەیی و دانەبڕاوی نیشتمانن.

نەورۆزتان پیرۆز و بمێنن بۆ کوردستان!

 

مستەفا هیجری

بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەریی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٤ی خاکەلێوەی ١٤٠٣

6 مانگ و 13 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 26 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیامێک لە مستەفا هیجری لەسەر ئاهەنگی نەورۆز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

پەیامێک لە مستەفا هیجری لەسەر ئاهەنگی نەورۆز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

ڕووداو 24


به‌‌‌ ڕێنوێنی به‌‌‌شێک له‌‌‌ ڕۆژنامه‌‌‌نووسانی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆ و چالاکڤانانی تێکۆشه‌‌‌ر، بڕیاردرا که‌‌‌ تۆڕی میدیایی ڕوداو٢٤ له‌‌‌مڕۆوه‌‌‌ ٥ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ری ساڵی ٢٧٢٢ ده‌‌‌ست به‌‌‌ بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌واڵ و زانیاری له‌‌‌سه‌‌‌ر ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کان بڵاو بکاته‌‌‌وه‌‌‌ و ببێته‌‌‌ ده‌‌‌نگ و ڕه‌‌‌نگی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان و ڕۆژئاواو  باوکوری کوردستان بێت به‌‌‌بێ جیاوازی فکری و سیاسی.....

ده‌‌‌سته‌‌‌ی دامه‌‌‌زراندنی تۆڕی میدیایی ڕووداو ٢٤

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی شه‌‌‌ندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)