وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا بڵاویکرده‌وه که دوای ئه‌وه‌ی تورکیا ڕ‌زامه‌ندی پێشانداوه بۆ ئه‌ندامه‌تی سوێد له ناتۆ، پشتیوانیی له بابه‌تی فرۆشتنی فڕۆکه‌ی F-16 به تورکیا ده‌که‌ین.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا، ماتی‌و میله‌ر له میانی کۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی رۆژانه‌یدا هه‌روه‌ها له وه‌لامی پرسیاری ڕۆژنامه‌وانان، ئاشکرای کرد که ئێستا ئه‌مه‌ریکا پشتیوانی فرۆشتنی فڕۆکه‌ی ف ١٦ ی ئه‌مه‌ریکا ده‌کات به تورکیا.
ماتی‌و میله‌ر باسی کرد، ئه‌ندامێتیی سوید له ناتۆ و فرۆشتنی فڕۆکه F-16ه‌کان دوو بابه‌تی جیاوازن و رایگه‌یاند: "هه‌روه‌ک چۆن ماوه‌یه‌ک به ئاشکرا پشتیوانیی له فرۆشتی فڕۆکه F-16ه‌کان به تورکیا ده‌که‌ین، له کۆبوونه‌وه تایبه‌ته‌کانیشدا پێیان ده‌ڵێین. به‌ڵام ئێمه چه‌ندیش باوه‌ڕ نه‌که‌ین، گرووپێک له ئه‌ندامانی کۆنگرێس هه‌ن که باوه‌ڕیان وایه ده‌بێت ئه‌م بابه‌ته په‌یوه‌ست بێت به ئه‌ندامێتیی ناتۆوه".
شایه‌نی باسه تورکیا چه‌ندین جار ڕێگریکرد له ئه‌ندامبوونی سوێد له ناتۆ، به‌لام دواجار له ژیر فشاری ئه‌ندامانی دیکه‌ی ڕێکخراوه‌که و ئه‌مه‌ریکا، دواجار تورکیا ناچارکرا ئه‌ندامه‌تی سوێد له ناتۆ په‌سه‌ندبکات.
فرۆشتنی فرۆکه‌ی جه‌نگی پێشکه‌وتوو جێگای نیگه‌رانی زۆر له سێناتۆره‌کانی ئه‌مه‌ریکایه، ئه‌وه به پشتیوانی به‌شێکی زۆری خه‌ڵکی ئه‌مه‌ریکا له ڕۆژئاوای کوردستان.
وێنه‌ی ئه‌یڤیه‌شین کلب گییک (The aviation geekclub)