له ڕێکه‌وتی 2023-07-09 یه‌کێتی پارتی کۆبوونه‌وه، به‌ڵام ڕووداو٢٤ زانیویه‌تی له کۆبوونه‌وه‌که‌دا هیچ ڕێکه‌وتن و لێکتێگه‌یشنتێک نه‌بووه، کۆبوونه‌وه‌که له که‌شێکی ناخۆش و نا ئارام‌دا کراوه
وه‌ک چاوه‌ڕێ ده‌کرا، کۆبوونه‌وه‌ی یه‌کێتی و پارتی هیچ به‌رهه‌مێکی نه‌بوو. به پێچه‌وانه‌وه بافڵ تاله‌بانی سه‌رۆکی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان، له دوای کۆبوونه‌وه‌که
به میدیاکانی ڕاگه‌یاند که یه‌کێتی له ئه‌مڕۆ به دواوه یه‌کێتی ئاوا بێده‌نگ نامێنێت. ئه‌و قسانه بافل، بێگومان تیشک ده‌خاته ئه‌نجامی کۆبوونه‌وه‌کان، ئه‌نجامه‌کان هیچ به‌رهه‌مێکیان نه‌بووه. له به‌رامبه‌ردا فازڵ میرانی ئه‌و شێوازه قسه‌کردنه‌ی بافلی به دڵ نه‌بوو، بۆیه ڕایگه‌یاند، (ئەو شێوازە قسەکردنە لەسیاسەتدا سەرنجڕاکێش و باش نییە، سیاسەت میزاج و کار‌و کاردانەوە نییە )
کۆبوونه‌وه‌که له ئاستی مه‌کته‌بی سیاسی ئه‌و حیزبه کرا، به‌لام هیچ هه‌واڵێکی دڵخۆش نه‌بوو، که ئه‌و دوو حیزبه به‌یه‌که‌وه ده‌ست بخه‌نه ده‌ستی یه‌ک، به‌یه‌که‌وه به‌رامبه‌ر به‌غداد بوه‌ستنه‌وه.