ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

کرێملین وردەکاری کۆبوونەوەی نێوان پوتین و سه‌رۆکی ڤاگنەر دوای یاخیبوونیان ئاشکرا دەکات

کرێملین وردەکاری کۆبوونەوەی نێوان  پوتین و  سه‌رۆکی ڤاگنەر دوای یاخیبوونیان ئاشکرا دەکات
ڕووداو ٢٤

له دوای کێشه‌کانی سوپای ڕووسیا و هێزه‌کانی ڤاگنه‌ر، یه‌که‌م جاره‌ پوتین و فه‌رمانده‌ی ڤاگنه‌ر کۆده‌بنه‌وه‌

ڕوودو ٢٤، کۆبوونەوەیەک لە نێوان ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا و فەرماندەی کەشتی ڤاگنەر بەڕێوەچوو

 کرێملین کۆبوونەوەیه‌‌‌کی ئاشکرا کرد کە لە نێوان ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا و یێڤگنی پریگۆژین، فەرماندەی کۆمپانیای سەربازیی تایبەتی ڤاگنەر  به‌‌‌ڕێوه‌‌‌چووه.  ئه‌‌‌و کۆبوونه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌ چه‌‌‌ند ڕۆژی که‌‌‌م دوای یاخیبوونیان ئەنجامدرا، ده‌‌‌رفه‌‌‌تی کۆبوونه‌‌‌وه‌‌‌ وه‌‌‌ک باس ده‌‌‌کرێ به نێوه‌‌‌ندگیری سه‌‌‌رۆکی بێلاڕوس ئاماده‌‌‌کراوه‌‌‌.

وتەبێژی کرێملین، دیمیتری پێسکۆڤ، ڕایگەیاند کە کۆبوونەوەی نێوان پوتین و پریگۆژین نزیکەی ٣ کاتژمێری خایاندووە و هەروەها سەرکردەی کۆمپانیا سەربازییە تایبەتەکانیش ئامادەی بوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە میانی دیدارەکەدا پوتین تێوەگلانی ڤاگنەری لە شەڕی ڕوسیا دژی ئۆکرانیا و ڕووداوەکانی یاخیبوونەکە هەڵسەنگاند. هەروەها گوێی لە سەرکردەکانی ڤاگنەر گرت کە پشتگیری خۆیان بۆ سەرۆک کۆماری ڕووسیا و پابەندبوونیان بە بەردەوامی لە شەڕکردن بۆ ڕووسیا پشتڕاستکردەوە.

وتەبێژەکە هەروەها باسی لەوە کردووە کە پوتین لە میانی دیدارەکەی لەگەڵ سەرکردەکانی ڤاگنەر بژاردەی دامەزراندن و بەکارهێنانی ئەندامانی گروپی ڤاگنەر لە بواری سەربازیدا خستۆتە ڕوو.


1 ساڵ و 4 مانگ و 12 ڕۆژ و 18 کاتژمێر و 22 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کرێملین وردەکاری کۆبوونەوەی نێوان پوتین و سه‌رۆکی ڤاگنەر دوای یاخیبوونیان ئاشکرا دەکات

کرێملین وردەکاری کۆبوونەوەی نێوان پوتین و سه‌رۆکی ڤاگنەر دوای یاخیبوونیان ئاشکرا دەکات

ڕووداو 24


به‌‌‌ ڕێنوێنی به‌‌‌شێک له‌‌‌ ڕۆژنامه‌‌‌نووسانی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆ و چالاکڤانانی تێکۆشه‌‌‌ر، بڕیاردرا که‌‌‌ تۆڕی میدیایی ڕوداو٢٤ له‌‌‌مڕۆوه‌‌‌ ٥ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ری ساڵی ٢٧٢٢ ده‌‌‌ست به‌‌‌ بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌واڵ و زانیاری له‌‌‌سه‌‌‌ر ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کان بڵاو بکاته‌‌‌وه‌‌‌ و ببێته‌‌‌ ده‌‌‌نگ و ڕه‌‌‌نگی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان و ڕۆژئاواو  باوکوری کوردستان بێت به‌‌‌بێ جیاوازی فکری و سیاسی.....

ده‌‌‌سته‌‌‌ی دامه‌‌‌زراندنی تۆڕی میدیایی ڕووداو ٢٤

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی شه‌‌‌ندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)