ئەمشەوی هەینی لە قەزای کفری بەهۆی کێشەیەکی خێزانیەوە شەڕەتەقە لەنێوان خێزانێک دروست بوو
ئەمشەوی هەینی لە قەزای کفری بەهۆی کێشەیەکی خێزانیەوە شەڕەتەقە لەنێوان خێزانێک دروست بوو لەئەنجامدا سێ کەسیان بەفیشەکبرینداربوون
دەقی ڕاگەیەندراوەکە
ئەمشەوی هەینی لە قەزای کفری بەهۆی کێشەیەکی خێزانیەوە شەڕەتەقە لەنێوان خێزانێک دروست بوو دوو برا لە گەڵ دووبرا ناکۆکی کەوتۆتەنێوانیان و تەقەیان لەیەک کردووە لەئەنجامدا سێ کەسیان بەفیشەک برینداربوون
لەئێستادا لەنەخۆشخانەی قەزاکە چارەسەری پێویست بۆبریندارەکان کراوەو ڕەوانەی نەخۆشخانەی قەزای کەلار کراون
پۆلیسی قەزای کفری چونەتە شوێنی ڕوداوەکە و دەستیان بەلێکۆڵینەوە کردوە و بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 405 / 31 فەرمانیدەستگیرکردن بۆ هەرچوار تۆمەتبار کەبرای یەکترن دەرچووە
سێ لە تۆمەتباران بەبرینداری دەستگیر کراون و یەکێک لەبریندارکان هەڵاتوە پۆلیس لەهەوڵی دەستگیرکردنیدان
عەقیدی مافپەروەر
علی جەمال قدووری
ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان