وەزیرانی دەرەوەی ئێران، سوریا، تورکیا و ڕووسیا لە مۆسکۆ کۆبوونەوە
وەزیرانی دەرەوەی ئێران، سوریا، تورکیا و ڕووسیا لە مۆسکۆ کۆبوونەوە
وەزیرانی دەرەوەی ئێران، سوریا، تورکیا و ڕوسیا ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ ی گوڵان لە مۆسکۆ کۆبوونەوە و گفتوگۆیان کرد، بە مەبەستیباشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری سوریا و زلهێزەکانی ناوچەکە دوای دە ساڵ لە دابڕانی ئەموڵاتە. پەیوەندی نێوان ئەنقەرە و دیمەشق دوای چەندین ساڵ پەیوەندی دوژمنکارانە لە سەردەمی شەڕی ناوخۆی سوریا لە نێوان وەزیرانیدەرەوەی ئەو چوار وڵاتە دامەزرا. ئاژانسی هەواڵی حکومەتی سوریا (سانا) لە زاری فەیسەڵ موقداد وەزیری دەرەوەی سوریاوەنووسیویەتی سەرەڕای هەموو ڕووداوە نەرێنییەکانی ساڵانی ڕابردوو، دەرفەتێک بۆ دیمەشق و ئەنقەرە هەیە کە هاوکاری یەکتر بکەن. بەڵامئەولەویەت بۆ حکومەتی سوریا کۆتاییهێنانە بە بوونی هەموو هێزە بیانییەکان بە سەربازانی تورکیاشەوە لە سوریا. کاک موقداد لەو بارەیەوەڕایگەیاند، ئەگەر بەم ئاراستەیە نەچینە پێشەوە، لە هاوکاریدا شکست دەهێنین و بە کردەوە هیچ ئەنجامێک بەدەست ناهێنین. لە ئێستاداناوچەکانی باکوری ڕۆژئاوای سوریا لەژێر کۆنترۆڵی گروپە ئۆپۆزسیۆنەکانی حکومەتی بەشار ئەسەددان، لەنێویاندا ئەو گروپە چەکدارانەیکە تورکیا پشتیوانیان لێدەکات