دەزگای ئاسایشی هەرێم دوو گەورەبازرگانی مادەهۆشبەرەکانی دەستگیرکرد
دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند،
دو بازرگانی ماددەی هۆشبەر لەلایەن هێزەکانیانەوە لە پارێزگای سلێمانی دەستگیرکراون و دەستیشیان گرتوە بەسەر یەک کیلۆ و 500 گرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریسال
دەزگای ئاسایشی هەرێم لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "بەپشتبەستن بە زانیاری ورد لەسەر باندێکی مەترسیدار کە تۆمەتبارن بەبازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەرەوە، دوای ڕەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، هێزەکانمان لێکۆڵینەوەیان لەسەر ئەم کەیسەدەستپێکرد و پاڵپشت بە بەدواداچونی جوڵە و کارەکانیان و چاودێریکردنیان بەڵگەی پێویست بەدەستهات".
ئاماژەی بەوەشکردوە، "لەبەرئەنجامی لێکۆڵینەوە مەیدانییەکان، شەوی چوارشەممە 3ی ئەم مانگە، لە ئۆپەراسیۆنێکدا، بە هاوکاری وهەماهەنگی (بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری ناوخۆی بەغدا و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی ماددەهۆشبەرەکان ) توانرادو تۆمەتبار بەناوەکانی (م.ک.ع) و (ع.٠².ن) بەڕەگەز کوردن و دانیشتوی هەرێمی کوردستانن، لە پارێزگای سلێمانی دەستگیر بکرێن ودەستیشگیرا بەسەر بڕی یەک کیلۆ و 500 گرام مادەی هۆشبەر لە جۆری (کریستاڵ)".
ئەوەشیخستەڕو، "هەردو تۆمەتبار بەپێی ماددەی 25 لەیاسای بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵیەکان ڕاگیراون وڕوبەڕوی یاسا کراونەتەوە".
International News Agency Rudaw24
Rudaw 24 is a reliable news source
Past, Present, Future