دادگایەکی بەریتانیا سزای زیندانیکردن و غەرامەکردنی بۆ ژنێک دەرکرد بەهۆی تاوانێکی "سەیر"ەوە
دادگایەکی بەریتانیا سزای زیندانیکردن و غەرامەکردنی بۆ ژنێک دەرکرد بەهۆی تاوانێکی "سەیر"ەوە
سارا کۆتس لە ماوەی تەنها دوو کاتژمێردا نزیکەی ٤٠ جار پەیوەندی بە پۆلیسی وێست یۆرکشایرەوە کردووە، کە لە ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ینیساندا
کۆتس دانی بەوەداناوە کە چەندین جار بەبێ هۆکار پەیوەندی بە خزمەتگوزارییە فریاگوزارییەکانەوە کردووە.
دادگا بڕیاریدا کۆتس بۆ ماوەی ١٢ هەفتە زیندانی بکرێت و غەرامەش بدات، ئەمە جگە لەوەی لە بواری چاودێری کۆمەڵایەتیدا کاردەکات.
میک ڕوتەر، بەرپرسی وەزارەتی پۆلیس دەڵێت: "پەیوەندیکەرانی وەک کۆتس کە ئەم خزمەتگوزارییانە خراپ بەکاردەهێنن دەتواننوەڵامدانەوەمان بۆ حاڵەتە فریاگوزارییە ڕاستەقینەکان دوابخەن".
بەپێی وتەی ڕوتەر، پۆلیس لە ماوەی دوو کاتژمێردا ٣٦ پەیوەندی لە کۆتسەوە پێگەیشتووە.
لە دوای ڕووداوەکەی کۆتس، پۆلیسی وێست یۆرکشایر هەڵمەتێکی دەستپێکردەوە و داوای لە خەڵک کردووە ژمارە فریاگوزاریەکان بەشێوەیەکی گونجاو و تەنها لە کاتی پێویستدا بەکاربهێنن، هەروەها سوود لە بژاردەی دیکەی پەیوەندی ئۆنلاین کە بەپەلە نین.
ئا: لانە عزیز حەمە