سەرۆکی پەرلەمان هۆکاری نەمانی پارە لە سلێمانی ئاشکرادەکات
سەرۆکی پەرلەمان هۆکاری نەمانی پارە لە سلێمانی ئاشکرادەکات
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، "لە بانکەکانی هەولێر پارەی نەوت لە شوێنی داهاتی ناوخۆ دادەنرێت بۆیە پێشتر کێشەی نەختینەلە بانکەکاندا نەبوو".
د. ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیای پارتی ڕایگەیاند، لە بانکەکانی هەولێر پارەی نەوت لەشوێنی داهاتی ناوخۆ دادەنرێت بۆیە پێشتر کێشەی نەختینە لە بانکەکاندا نەبوو، "بەڵام لە سلێمانی بەو جۆرە نییە." دەشڵێت: مانگێکپارەی نەوت نەبووە، کێشەی کەمیی نەختینە لە هەولێر و هەموو کوردستان دروستبوو.
وتیشی:"حکومەت وا مامەڵە دەکات کە دەبێت لە سلێمانی خۆت پارە پەیدا بکەیت، "من بڕێکت لێرەوە بۆ دەنێرم، ئەوەی دیکە خۆت پەیدایدەکەیت."
ئاماژەی بەوەشکرد: چونکە پارەی داهاتی نێوخۆ رۆژانەیە، "ئەگەر پارەیەکی کەڵەکەبوو نەبێت و چاوەڕوانی پارەی رۆژانە بکەیت، کێشەیکەمیی نەختینە روودەدات کە لە سلێمانی هەبوو و ئێستا لە هەولێریش هەیە