قوباد تاڵەبانی : کوردستان شانازی بە هەموو پێکهاتەکانی خۆیەوە دەکات
قوباد تاڵەبانی : کوردستان شانازی بە هەموو پێکهاتەکانی خۆیەوە دەکات
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم لە پەرەی تایبەتی خۆی پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی جەژنی چوارشەمەی سور و سەریساڵی ئێزدی بڵاوکردووەتەوە دەڵێت، کوردستان شانازی بە هەموو پێکهاتەکانی خۆیەوە دەکات و پێویستە بە هەموو لایەکیشمانەوە هەوڵبدەین کلتوری پێکەوەژیان کە رەگێکی قوڵی لە مێژووماندا هەیە بەهێزتر بکەین
دەشڵێت، گەرمترین پیرۆزبایی لە کوردانی ئێزدی دەکەم و هیوای جەژنێکی خۆش و ساڵێکی پڕ لە ئاشتی و ئارامیان بۆ دەخوازم. ئێزدییەکان پێکهاتەیەکی رەسەنی کوردستانن، سەرباری ئەوەی لە مێژوودا گەلێک ناخۆشی و کارەساتی گەورەیان بەسەرداهاتووە، بەڵامپێداگریان لەسەر شوناسی خۆیان کردوە و ئایینەکەیان و کوردبوونی خۆیان پاراستووە.
International News Agency Rudaw24