قوباد تاڵەبانی و تیمەکەی داوایان کردووە سەرەتا کێشەکانیان و داواکارییەکانیان جێبەجێ بکرێت دواتر ئەوان دەگەڕێنەوە کۆبوونەوەکانیئەنجوومەنی وەزیران.
قوباد تاڵەبانی و تیمەکەی داوایان کردووە سەرەتا کێشەکانیان و داواکارییەکانیان جێبەجێ بکرێت دواتر ئەوان دەگەڕێنەوە کۆبوونەوەکانیئەنجوومەنی وەزیران.
بەپێی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەکەی رۆژی دووشەممەی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ قوباد تاڵەبانی و تیمی وەزارییەکێتی، شاندەکەی حکومەت دوو پێشنیازیان خستووەتە بەردەم تیمی یەکێتی.
پێشنیازی یەکەم ئەوە بووە قوباد تاڵەبانی و تیمەکەی پێکەوە بگەڕێنەوە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران لەوێ قسە لەسەر کێشەکان وچارەسەرکانی بکرێت.
پێشنیازی دووەم ئەوە بووە کە سەرەتا تیمی وزاری یەکێتی بگەڕێتەوە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران، دواتر قوباد تاڵەبانی بگەڕێتەوە.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکان، قوباد تاڵەبانی و تیمی وەزاری یەکێتی بۆچوونێکی پێچەوانەیان هەبووە، قوباد تاڵەبانی و تیمەکەی داوایانکردووە سەرەتا کێشەکانیان و داواکارییەکانیان جێبەجێ بکرێت دواتر ئەوان دەگەڕێنەوە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران.
داواکارییەکانی تیمی وەزاری یەکێتی پەیوەندی بە پرسی ناردنی پارە و دۆخی دارایی پارێزگای سلێمانییەوە هەبووە، هەروەهاچارەسەرکردنی ئەو پرسە ئەمنیانەی لەچەند مانگی رابردوو روویاندا.
بڕیار وایە پێشنیازەکان بگەڕێندرێنەوە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و لەوێ تاوتوێ بکرێن.