ئاژانسی رۆیتەرز بڵاوی کردەوە: ئەمڕۆ سێشەممە، کۆمپانیاکانی نەوت و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم کۆدەبنەوە
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاوی کردەوە: ئەمڕۆ سێشەممە، کۆمپانیاکانی نەوت و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم کۆدەبنەوە
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاوی کردەوە: ئەمڕۆ سێشەممە، کۆمپانیاکانی نەوت و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم بە مەبەستیئامادەکاریی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم، کۆدەبنەوە.
راشیگەیاندوە: پێش ئەوەی هەولێر و بەغداد لەگەڵ تورکیا لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم قسە بکەن، لە گفتوگۆبەردەوامەکانیاندا کێشە تەکنیکییە بنەڕەتییەکانی ئەو پرسەیان چارەسەر کردوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، بەگوێرەی ئەو رێککەوتنەی لە نێوان هەرێم و عێراقدا کراوە، کۆمپانیای سۆمۆ بەپێی بریکارنامەیەکی فەرمیی گرێبەستلەگەڵ بازرگانان واژۆ دەکات و هەرێمیش پابەند دەکرێت بەوەى، نەوتەکەی بە وڵاتانی ئاسیا و بەو نرخەی کە نەوتی کەرکوکی پێدەفرۆشرێت، بفرۆشێت.